fbpx
Shadow Shadow

کەواتە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە موشەک بووە یان کێشەى هونەری؟

14:30 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەى فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانی ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە ئۆکرانییەی کە لە ئێران کەوتەخوارەوە هیچ موشەکێکی بەرنەکەوتووە و داوای کرد لایەنەکان پێش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان نەکەون.

.

ئەمڕۆ هەینی، 10ی کانونی دووەمی 2020، عەلی عابد زادە، سەرۆکی دەستەى فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند کە “کاپتنی فڕۆکەکە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بورجی چاودێری و داوای کردووە بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەى تاران، بەڵام ئەو کارەى نەکردووە  هۆکارەکەش نازانن.”

.

عەلی عابد زادە داواشی لە ئەمریکییەکان کرد کە “ئەگەر هەرشتێکیان هەیە کە بیسەلمێنێت فڕۆکەکە بە موشەک خراوەتە خوارەوە با پێشکەشی بکەن” و وتی، “ئەو قسانەى دەوترێت فڕۆکەکە بە موشەک خراوەتە خوار سیاسییە و هونەریی نییە.”

کەواتە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە موشەک بووە یان کێشەى هونەری؟

.

وتیشی، “داوامان لە چەند وڵاتێکی بیانی کردووە کە هاوکاریمان بکەن لە لێکۆڵینەوەکاندا بە نێویاندا سوید و کەنەدا.”

.

هاوکات دەستەى فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند کە “سندوقی ڕەشی فڕۆکەکە زیانی پێگەیشتووە بەڵام دەکرێت سودی لێ ببینرێت” و دەڵێت، “پێش دوو خولەک لە تێکشکاندی، ئاگرێک لە فڕۆکەکەدا کەوتووەتەوە.”

.

ئەمریکا و ڕۆژئاوا دەڵێن موشەک بووە

.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئەمریکا و کەنەدی و بەریتانیا دەڵێن، فڕۆکەکە بە موشەکی ئێران کەوتووەتەخوارەوە.

.

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز و کەناڵی سی ئێن ئێن گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، بە ڕوونی دیارە کە فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە ئێران بە موشەک لێی دراوە و کەوتووەتەخوارەوە.

.

ئەمڕۆ هەینی، 10ی کانونی یەکەمی 2020، هەردوو دەزگای میدیاییە ئەمریکییەکە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە “موشەکێک بەر فڕۆکەکە دەکەوێت و دەکەوێتەخوارەوە.”

.

بەپێی شیکاری ڤیدیۆکە لەلایەن نیویۆرک تایمزەوە، “کاتێک فڕۆکەکە لە ئاسمانی شاری پەرەندایە کە نزیکە لە فڕۆکەخانەى ئیمام خومەینی لە تاران، تەقینەوەیەک بچوک ڕوودەدات کە وادیارە موشەکی بەردەکەوێت، بەڵام فڕۆکەکە ناتەقێتەوە، بۆیە فڕۆکەوانەکە ڕێڕەوی فڕۆکەکە دەگۆڕێت و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانە، بەڵام دوای چەند خولەکێک بەردەوامبوون کە هێشتا ئاگری پێوەیە، فڕۆکەکە دەکەوێتە خوارەوە و دەتەقێتەوە.”

.

ئۆکرانیا چی دەڵێت؟

.

لەلایەکی ترەوە، سەرۆککۆمارى ئۆکرانيا لە تازەترین لێدوانیدا ڕایگەیاند کە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە بە موشە ئەگەرێکە بەڵام تائێستا لەوە دڵنیا نین.

.

هاوکات وەزیری دەرەوەى ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە “واشنتن چەند بەڵگە و زانیارییەکی گرنگی لەبارەى ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەوە داوەتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “سەرۆککۆماری ئۆکرانیا چاوی بە چەند دیبلۆماتکارێکی ئەمریکی کەوتووە و چەند زانیارییەکی گرنگی دەستکەوتووە.”

.

بەرەبەیانى چوارشەممە، هاوکات لەگەڵ وەشاندنى چەند موشەکێک لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە بەرەو بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق، فڕۆکەیەکی ئۆکرانیش بەسەر ئاسمانى تارانەوە کەوتە خوارەوە  کە بووە هۆى گیانلەدەستدانى زیاتر لە 170 سەرنشین.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل