fbpx
Shadow Shadow

لەساڵڕۆژى ئازادکردنى کۆبانێدا چالاکى هەمەجۆر سازدەکرێت

کەنەکە داوایەک ئاڕاستەى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەکات

22:12 پێنج شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

لەپێنجەمین ساڵڕۆژى ئازادکردنى شارى کۆبانێ، لە هەرێمى کوردستان و زۆرێک لە وڵاتانى جیهان چالاکیى هەمەجۆر ئەنجام دەدرێت و کۆنگرەى نەتەوەیى کورد (کەنەکە) داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەو رۆژەدا بەئاڵاى کوردستانەوە وەک پشتگیرییەک لە ڕۆژئاوای کوردستان و دژایەتی هێرشی داگیرکاری تورکیا، بڕژێنە سەر شەقامەکان.

.

ڕامان مەجید، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەناس کوردی ڕاگەیاند :”لەپێناو پشتگیریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان و داواکردنی پاڵپستی بۆ قەوارەی کورد و دژایەتیکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا و گروپە پاڵتییەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بڕیارمانداوە ڕۆژی (شەممە) لە سەرتاسەری جیهان لەهەر شوێنێک کە هاووڵاتی کورد و دۆستی کوردی لێبێت خۆپیشاندان بکەین تاوەکو بۆ جیهانی بسەلمێنین کە ئێمەی کورد یەک دەستین و دژی ئەو کەسانەین کە خاکمان داگیر دەکەن”.

.

وتیشى، ڕۆژی (شەممە، 2ى تشرینی دووەمی 2019)، پێنجەمین ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانیە و هەروەک چۆن بۆ کۆبانی هەموو هەستاینە سەرپێ و دنیاش ناچار بوو بێتە دەنگ. پێویستە بە هەمان رۆح و هەمان جۆش بۆ رۆژئاوا بکەوینە ناو چالاکیی، هەروەها  لەو ڕۆژەدا بۆ جیهانی ئەسەلمێنین کە کورد لەناوناچێت و پارێزگاری لەخۆی دەکات و بۆ پاراستنی خۆی لەسەر پێیە.

.

هاوکات ئەمڕۆ (پێنجشەممە) کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داواى لە هاووڵاتیان و دۆستانی کورد کرد لەسەرتاسەری جیهان، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 2ی تشرینی یەکەمی 2019، لەشارەکانی خۆیانەوە خۆپیشاندانی فراوان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجام بدەن.

.

ڕامان مەجید، داواى لە هاووڵاتیان و سەرجەم حزبەکانی باشوری کوردستان کرد لەو یادەدا بە ئاڵای کوردستان و هەر ئاڵایەک کە خۆیان پێیان خۆشە بڕژێنە سەر شەقامەکان و لەو شوێنانەی کە دیاریکراوە ڕێپێوان و خۆپیشاندان بکەن و نیشانی جیهان بدەن کە هەر کۆڵانێکی کوردستان سەنگەری بەرگری و پاڵپشتییە بۆ شەڕڤانان و ڕۆژائاوای کوردستان.

.

ناس کورد لە رێکخەرێکى دوو گروپى پشتیوانى لە رۆژئاواى کوردستان زانیوویەتى لە هەرێمى کوردستانیش چالاکیی هەمەجۆر لەو یادەدا ئەنجام دەدرێت و هاووڵاتیان و نوێنەرانى چین و توێژەکان بەشدارى تێدا دەکەن.

.

هێرش بەرزنجی ڕێکخەری گروپەکانی دەنگی نیشتیمان و بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا بە ناس کوردی وت “کۆمیتەیەکی هاوبەشمان دروستکردوە و هاوکار دەبین و ڕێپێوانێک لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕێکدەخەین”.

.

داواشى لە هاووڵاتیان و سەرجەمى چین و توێژەکان کرد کە ڕۆژی (شەممە) کاتژمێر 2:30ی دوانیوەڕۆ، بەشداری رێپێوانەکە بکەن کە بەبەشدارى بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران و هاووڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکان ئەنجام دەدرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل