fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کەنەدا سکاڵاى لەسەر ئێران تۆمار کرد و داواى زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەکات

11:36 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دوو پارێزەرى کەنەدى کە پێشتر لەچەند کەیسێکدا لەدژى ئێران سەرکەوتووبوون، بە نوێنەرایەتى کەسوکارى قوربانیانى ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە لەئێران، سکاڵایەکى یاساییان لەدژى ئەو وڵاتە بۆ قەرەبووکردنەوە تۆمارکرد و داواى زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەکەن.

.

سکاڵاکە لەدژى هەریەکە لەڕابەرى باڵاى ئێران و سوپاى پاسداران وەکو تۆمەتبارى سەرەکى تۆمارکراوە.

.

سێ ڕۆژ دواى ڕوداوەکە حکومەتى ئێران بەفەرمى دانیبەوەدانا کە فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە8ى کانوونى دووەمى ئەمساڵ بەهەڵە موشەکى بەرکەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە کە بووە هۆى گیانلەدەستدانى 176 کەس کە 57 کەسیان هاوڵاتى کەنەدى بوون.

.

ناوەڕۆکى سکاڵاکە بەو شێوەیەیە “ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە تیرۆریستى و مەبەستدارە”.

.

سکاڵاکە کۆتایى مانگى ڕابردوو لەدادگاى تۆرنتۆى کەنەدا تۆمار کراوە بۆ قەرەبووکردنەوەش داواى زیاتر لە ملیارێک دۆلار کراوە و تا ئێستاش ئێران هیچ لێدوانێکى فەرمی لەسەر سکاڵاکە دەرنەبڕیوە.

.

دوو پارێزەرەکە کە ناویان، جۆنا ئەرنۆڵد و مارک ئەرنۆڵدى باوکیەتى پێشتر لەچەند کەیسکدا لەدژى ئێران بەهۆى ڕوداوى ڕفاندن و کوشتنى پارێزەرێکى ئەمریکییەوە لەساڵى 2017 توانیویانە کەیسەکە ببنەوە و لەکەنەداش دەستبگرن بەسەر چەند موڵک و ماڵێکى ئێراندا بەهۆى ڕوداوەکەوە.

.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرۆککۆمارى ئۆکرانیا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەى بەو پارەیە ڕازیبێت کە ئێران بۆ قەرەبووى کەسوکارى قوربانیانیى فڕۆکە ئۆکرانیەکە پێشنیازیکردبوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل