Shadow Shadow

بە فشاری پەرلەمانتارە سوننە مەزهەبەکان خامنەئی کاردانەوەی نیشاندا

کەناڵێکی فەرمی ئێران سوکایەتی کردن بە خەلیفەکانی موسڵمانان و هاوسەری پەیامبەر پەخش دەکات

13:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

سرود بێژێکی شیعە لە کەناڵێکی فەرمی ئێرانەوە سوکایەتی بە خەلیفەکانی موسڵمانان و هاوسەری پەیامبەری ئیسلام دەکات ئەوەش کاردانەوەی توندی موسڵمانانی سوننە مەزهەبی ئەو وڵاتەی لێدەکەوێتەوە.

.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، سرود بێژێکی شیعە لە مەراسمێکدا کە لە کەناڵی پێنجی فەرمی ئێرانەوە پەخشکراوە سوکایەتی بە ئیمامی ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان و عائیشە هاوسەری پەیامبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەکات.

.

لەیەکەم کاردانەوەدا پەرلەمانتارانی سوننە مەزهەب لە پەرلەمانی ئێران کاردانەوەی توندیان نیشاندا و داوای رونکردنەوەیان لەسەر روداوەکە کرد.

.

لە دوای روادوەکە دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئێران داوای لێبوردنی کرد و روداوەکەی بەهەڵەیەکی چەند کارمەندێک وەسفکرد.

.

پەرلەمانتارە سونەكانی ناو پەرلەمانی ئێران بووە ، كە داویان  لێكردوە بەزووترین كات  بەرپەرچی ئەو جۆرە ڕەفتارانە بداتەوە  كە بە پێچەوانەی ڕاسپاردەكانی خامەنەئیی خۆیەتی .

.

هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2019 عەلی خامنەئی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرپرسانی پەیوەندیداری ئاگادارکردەوە کە سزای ئەو کەسانە بدەن لە ڕوداوەکە کەمتەرخەم بوون.

.

دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئێران رایگەیاندووە لەسەر داوای خامنەئی ژمارەیەک کارمەند لە کارەکانیان دەرکراون.

.

سوکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی ئەهلی سوننە لە لایەن سرودبێژەکانی شیعەوە نوێ نیە لە بۆنە ئاینیەکاندا دوبارە دەبێتەوە.

.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل