Shadow Shadow

یەکەم پڕۆژەى لەو جۆرەى ئێران لە سوریا

کەناڵێکی ئەمریکی وێنەى “بنکەیەکی سەربازیی گەورەی ئێرانی لەسەر سنوری عێراق” بڵاودەکاتەوە

10:10 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کەناڵی “فۆکس نیوز”ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئێران بنکەیەکی سەربازیی گەورەی نوێی لەسەر سنوری عێراق دروستکردووە و بڕیارە هەزاران سەرباز لەو بنکەیەدا جێگیر بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی ئەیلولی 2019، کەناڵەکە چەند وێنەیەکی مانگی دەستکردی ناوچەکەى بڵاوکردووە و دەڵێت، “پڕۆژەیەکی نهێنیی ئێرانیە و لەلایەن فەرماندەیی باڵا لە تاران ڕەزامەندی لەسەر دراوە و ناوی نراوە “کۆمەڵگەى ئیمام عەلی”، پڕۆژەکە لەلایەن فەیلەقی قودسەوە تەواو دەکرێت.”

.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵە ئەمریکییەکە، “وێنەى پڕۆژەکە لەڕێگەى مانگە دەستکردەکانەوە گیراوە و وێنەکان ئەوە دەردەخەن کە بنکەکە لەکاتی دروستکردندایە لەسەر سنوری سوریا-عێراق.”

شیکەرەوانی لە کۆمپانیای Image Sat International کە وێنەکانیان بڵاوکردووەتەوە بە کەناڵی فۆکس نیوزیان وتووە، “ئەگەری هەیە موشەکی ورد و زیرەک لەسەر پێنج باڵەخانە دابنرێت کە بەم تازەییە دروستکراون.”

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “لە بەشی باکوری ڕۆژئاوای بنکەکەوە 10 کۆگای زیادە دەبینرێت کە ناوچەى پاسەوانییان بۆ دانراوە و چەند شوێنێکیش بۆ زەخیرەکردنی موشەک.”

ئەوە یەکەمجارە کە بنکەى سەربازیی ئێرانی لە سوریا دروستدەکرێت بەم قەبارەیە.

کەناڵێکی ئەمریکی وێنەى "بنکەیەکی سەربازیی گەورەی ئێرانی لەسەر سنوری عێراق" بڵاودەکاتەوە

کەناڵێکی ئەمریکی وێنەى "بنکەیەکی سەربازیی گەورەی ئێرانی لەسەر سنوری عێراق" بڵاودەکاتەوە کەناڵێکی ئەمریکی وێنەى "بنکەیەکی سەربازیی گەورەی ئێرانی لەسەر سنوری عێراق" بڵاودەکاتەوە کەناڵێکی ئەمریکی وێنەى "بنکەیەکی سەربازیی گەورەی ئێرانی لەسەر سنوری عێراق" بڵاودەکاتەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل