fbpx
Shadow Shadow

"ئێران تۆمەتبار دەکرێت"

کەناڵی CNN: ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەى هێرشیان کردە سەر ئارامکۆ لە عێراقەوە فڕیون نەک یەمەن

12:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دەڵێت، “هێرشی سەر دوو کارگەکەى کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی لەلایەن فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراون کە لە عێراقەوە فڕیون نەک یەمەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی ئەیلولی 2019، کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێکۆڵینەوەى هێرشەکانى سەر کارگەکانى کۆمپانیای ئارامکۆ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هێرشەکە بەهۆی فڕۆکەى بێفرۆکەوانەوە بووە کە لە عێراقەوە فڕیون نەک یەمەن.”

.

هەر ئەمڕۆ مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ توێتێكیدا ڕاگه‌یاند: “ئێران له‌ پشته‌وه‌ى نزیكه‌ى 100 هێرشه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌دژى سعودیه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ڕۆحانى و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وا خۆیان پێشانده‌ده‌ن كه‌ سه‌رقاڵى كاروبارى دیپلۆماسین.”

پۆمپیۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، له‌كاتێكدا داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت به‌ڵام ئێران له‌ئێستادا هێرشێكى جیاواز ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى وزه‌ى جیهانى.

.

عێراق ڕەتیدەکاتەوە

.

بەڵام لیژنەى ئاسایش لە ئەنجومەنى پارێزگای زیقار هەموو ئەو زانیارییانەى ڕەتکردەوە لەبارەى فرینی چەند فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوان لە ئاسمانی پارێزگاکە بەرەو سعودیە.

جەبار موسەوی، سەرۆکى لیژنەکە بە ناس کوردی وت، “هێزە ئەمنییەکان هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بەدی نەکردووە بۆ لێدانی وڵاتێکی دراوسێ و ئێمە ڕێز لە پەیوەندییەکانمان دەگرین.”

پێشتر دەزگا میدیاییە ناوخۆییە عێراقییەکان باسیان لەوەکرد، “نۆ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە عێراقەوە چوونەتە سعودیە و پێشبینی دەکرێن هەمان ئەو فرۆکانە بن کە هێرشیان کردە سەر ئارامکۆ.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل