fbpx
Shadow Shadow

کەمپینێک بۆ ئازادکردنى فەرهاد پیرباڵ راگەیەندرا

15:18 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

لەلایەن ژمارەیەک لە نووسەر و رۆشنبیرى شارى هەولێرەوە کەمپینێک بۆ ئازادکردنى د.فەرهاد پیرباڵ، مامۆستاى زانکۆ و نووسەر راگەیەندرا.

.

لە راگەیەندراوى کەمپینەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “بۆ ئازادکردنى د.فەرهاد پیرباڵ روو لە هەموو ئەو کەسانە دەنێن کە لە خەمى کولتوور و فەرهەنگى کوردستانن تا هاوکارى ماددى بدەن بۆ ئازادکردنى ئەو نووسەرە”.

.

سەرپەرشتیارانى کەمپینەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، بۆ ئەوەى هەنگاوێک نزیک ببنەوە لە ئازادکردنى د.فەرهاد پیرباڵ پێویستە ماڵى وەفایى قەرەبووبکرێتەوە”.

.

شەوى (13ی تەمموزی 2019(، فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانکۆ کتێبخانەى ماڵى وەفایى سوتاند کە دەزگایەکى ڕۆشنبیریى ئەهلیە و گرنگى بەچاپ و بڵاوکردنەوە دەدات لەشارى هەولێر.

.

دواى سوتاندنیشى فەرهاد پیرباڵ گرتەى ڤیدیۆى ئاگرەکەى لەهەژمارەکەى خۆى لەفەیسبوک بڵاوکردەوە کە چۆن کتێبخانەکە و کتێبەکانى و کەرەستەکانى ترى نێو ژوورى کتێبخانەکە دەسوتێت.

.

رۆژێک دواى ئەوە وتەبێژى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، لەسەر سکاڵاى خاوەنى ماڵى وەفایى د.فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستاى زانکۆ، دەستگیرکرا.

.

لە بەشێکى ترى راگەیەندراوى کەمپینەکەدا سەرپەرشتیارانى کەمپینەکە داوا لە لایەنى بەرپرس و پەیوەندیدار دەکەن بە جدییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی د.فەرهاد پیرباڵ، بدەن.

.

جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە، د.فەرهاد پیرباڵ سەرمایەیەکی بەنرخی فەرهەنگ و کولتوور و ئەدەبی کورد و کوردستان و دونیاشە. نابێ فەرامۆش بکرێ و دەبێ گوێی لێبگیرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل