Shadow Shadow

کەلار؛ لە مانگى رابردوو 276 منداڵ لەدایکبوون

14:23 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

نەخۆشخانەى شەهید شێرەى نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار، ئامارى مانگى رابردووى لەدایکبوونى منداڵى لە نەخۆشخانەکە بڵاوکردەوە.

.

بەگوێرەى ئامارەکە، له‌ مانگى رابردودا 276 منداڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبوون هاتونه‌ته‌ دونیاوه‌، هاوكات هه‌زار و 490 ژن له‌ به‌شى راوێژكاریی به‌یانیان بینراون و پشکنینیان بۆ کراوە.

.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، له‌ مانگى ته‌موزی 2019 دا، هه‌زار و 490 نه‌خۆش سه‌ردانى به‌شى راوێژكاریی كردوه‌، هه‌روه‌ك 603 داخڵكردنى نه‌خۆش بۆ هۆڵ و به‌شه‌ جیاوازه‌كان تۆماركراون و 54 ژن خه‌وێنراوون.

.

ئامارى نەخۆشخانەکە روونیدەکاتەوە، له‌و مانگه‌دا 276 منداڵ له‌دایكبوون، كه‌ 138 منداڵیان له‌ ره‌گه‌زى نێره‌ و 138ى تر له‌ ره‌گه‌زی مێ، هه‌روه‌ك 213 له‌و منداڵانه‌ به‌ رێگاى سروشتى هاتونه‌ته‌ دونیاوه‌ و ئه‌وانى تر به‌ نه‌شته‌رگه‌ریی، هه‌روه‌ك 40 حاڵه‌تى كورتاج هه‌بوه‌.

.

ئاماره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبون، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە،‌ له‌ مانگى ته‌موزدا 70 نه‌شته‌رگه‌ریی ئیمیرجینسی و 63 نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ حاڵه‌ته‌ “سارده‌كان” ئه‌نجام دراوون.

.

هه‌ر بەگوێرەى ئاماره‌كه‌، 203 ژن سه‌ردانى هۆبه‌ى ده‌رونییان كردوه‌ و رێنمایی پێویستی ده‌رونییان پێدراوه‌، هه‌روه‌ك 664 سۆنار ئه‌نجامدراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى 3 هه‌زار و 649 پشكنینی تاقیگه‌یی جۆراوجۆر.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل