Shadow Shadow

کەلار؛ لە دوو ڕووداوی جیادا کچێکی 19 ساڵ و منداڵێكی دوو ساڵ گیانیانلەدەستدا

21:20 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار لە دوو ڕووداوی جیادا، کچێكی تەمەن 19 ساڵ لە ئاودا خنکا و منداڵێکی تەمەن دوو ساڵیش لە سەربان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) کچێکی تەمەن 19 ساڵانی خەڵکی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار بەناوی “سیڤان عارف” لە ئاوەسپی لە ناوچەی ڕزگاری خنکا.

.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، بەوتەی باوکی کچەکە،  بەمەبەستی گەشت چونەتە ئاوەسپی و لەکاتی مەلەکردندا کچەکەی خنکاوە.

.

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی دیکەی پۆلیسی گەرمیان، هەر ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بەناوی “زەهرا ئەحمەد”  لە هەمان ناحیە لەسەربانی ماڵی خۆیان کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکانی پۆلیسی کەلار، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو دۆسییەکە کراوەتەوە و تەرمەکانیش بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل