Shadow Shadow

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانى هەرێم

16:11 هه‌ینی 17 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەى دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نمەباران.

.

لە ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەوری جیا جیا، بەڵام سبەى ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، هەروەها ئەگەری نمە باران و هەورەبروسکەى کەم هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بەپارێزگاکان.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 37 و نزمترین 19 پلە دەبێت، لە سلێمانیش 35 بە 21 و دهۆك 35 بە 21 و كەركوك 39 بە 20 پلە دەبێت.

.

ئاماژە بەوەش دەكات، سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 38 و نزمترین 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 36 بە 20 و دهۆك 36 بە 21 و كەركوك 40 بە 20 دەبێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل