ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە.
.
بەپێی پێشبینى کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەورى جیاجیا، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
.
هەروەها کەشناسی پلەى گەرماى ناوچەکانى کوردستانى بڵاوکردووەتەوە و نزمترین پلەى گەرما لە حاجى ئۆمەران تۆمارکراوە کە دوو پلەى ژێر سفرى سەدییە.