fbpx
Shadow Shadow

کەشناسی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر بارین دەدات

16:01 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی سێ ڕۆژەی باران و بەفربارین بۆ هەرێم دەدات و بەگوێرەی پێشبینییەکان شەپۆلەکە بەرەبەیانی سبەینێوە بە باران بارین دەستپێدەکات و لە پاشنیوەڕۆشەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەستپێدەکات.

،

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلرزەزانی هەرێم، بڵاویکردەوە، لە درەنگانی ئەمشەودا کاریگەری شەپۆلێکی باران کاردەکاتەسەر هەرێمی کوردستان و لە بەرەبەیانی سبەینێ باران بارین دەستپێدەکات و لە پاشنیوەڕۆدا کاریگەری باران بارینەکە زیاتر دەبێت.

،

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلەکە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینیشی لەگەڵدا دەبێت و بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک.

،

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، کاریگەری ئەو شەپۆلە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و تاوەکو ڕۆژی سێشەممە دەمێنێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل