fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سێ ڕۆژ دەخایەنێت

کەشناسی هەرێم هۆشداری لە سەرمایەکی “توند” دەدات

09:19 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات بە دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکان لە قەزا و ناحیە و گوندەکان و تەواوی سەنتەری پارێزگاکانی هەرێم و دەوروبەری لە “سەرمایەکی توند و دابەزینی پلەکانی گەرما و کەوتنی شەختە.”

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای ئاگاداری لە هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت، شەپۆلە سەرماکە “لە ماوەى سێ ڕۆژی داهاتوو” بە توندی دەمێنێتەوە.

.

هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانی زانایانی بواری کەشناسیی عێراقی، بە هۆی هاتنی بارستە هەوایەکی بەستەڵکی جەمسەری باکورەوە، شەپۆلێکی بەفربارین لەم هەفتەیەدا هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق دەگرێتەوە.

،.

نائل عەلی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسیدا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: “بەهۆی  تێکەڵبوونی بارستە هەوایەکی زۆر ساردی جەمسەری باکوری زەوییەوە بە بای باکوری ڕۆژئاوا پلەکانی گەرما بە ئەندازەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار لە عێراق  نزمدەبێتەوە”.

،

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل