fbpx
Shadow Shadow

کەشناسی هۆشداری بە شۆفێران و دایک و باوکی منداڵانی خوێندکار دەدات

08:41 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم هۆشداری بە هاوڵاتیان و شۆفێران دەدات لە دروستبوونی شەختە لەسەر شەقامەکان لە بەیانی ئەمڕۆ و سبەینێدا و داوا لە شۆفێران دەکات زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە “لە كەوتنی شەختە لە كاتەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سبەینێ  دووشەمە، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و قەزا و ناحیە و گوندەكان و هاوکات سەنتەری پارێزگاكان.”

.

داواشی لە شۆفێران کردووە زۆر وریاییەوە شۆفێری بکەن، بەتایبەتی لە كاتەكانی بەرەبەیانی ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە بەرزو نزمەكان.

.
هەروەها داواشی لە دایك و باوكان کردووە ئامۆژگاری منداڵەکانیان بكەن كەوا زۆر ئاگاداری خۆیان بن لەكاتی ڕۆیشتنیان بۆ قوتابخانەكان و دووربكەونەوە لەو ڕووبەرانەی كە بە شەختە داپۆشراون و یارمەتیان بدەن بۆ گەیشتن بۆ شوێنی مەبەست تا دووربن لە مەترسییەكانی خلیسك و بەربوونەوەیان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل