fbpx
Shadow Shadow

کەشناسی عێراق؛ ئەگەری هەیە بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات

13:40 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “بە گوێرەی پێشبینییەکان، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە  شەپۆلێکى بارینى بەفر و باران هاوکات دابەزینی پلەکانی گەرما، شارەکانی عێراق دەگرێتەوە”.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە،3ى کانوونی یەکەمی 2019)، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، لەڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکرد، لەڕۆژی پێنجشەممەوە، باران بەشێوەیەکی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق دەستپێدەکات، بێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا ڕووبدات.

.

لەڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، دۆخی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان زۆر جیاوازتر دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق، بەجۆرێک ئاسمان بەهەوری چڕ و نیمچە هەور دادەپۆشرێت، پێشبینیش دەکرێت بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، لەگەڵ ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان.

.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو کەشە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەتا رۆژانى هەینى و شەممەى داهاتوو بەردەوامی دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق  گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووی.

.

هاوکات بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ شارەکانى کوردستان بڵاوکردەوە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ (سێشەممە، 3ی کانونی دووەمی 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 8 بۆ 18 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکانی ئاسمان هەور دەبێت.

.

هەروەها بۆ سبەی (چوارشەممە)، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی کەم بەخۆیانەوە نابینین و بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ دەبن.

کەشناسی عێراق؛ ئەگەری هەیە بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات کەشناسی عێراق؛ ئەگەری هەیە بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات کەشناسی عێراق؛ ئەگەری هەیە بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات کەشناسی عێراق؛ ئەگەری هەیە بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل