Shadow Shadow

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت

11:05 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ (28-29ی نیسانى 2019) ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێکجاریش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هاوکات ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر.

لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە هەولێر 28 و نزمترین 12 پلە دەبێت، لە سلێمانى بەرزترین 26 پلە دەبێت و نزمترینیش 13، لە دهۆکیش بەرزترین پلە 26 و نزمترین 13، هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلە 31 و نزمترین 12 دەبێت.

هاوکات بۆ سبەینێ، هەولێر 26 بە 13 دەبێت، سلێمانی 26 بە 13 و دهۆک 25 و کەرکوکیش 28 بە 13 پلە دەبێت.

 

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێتکەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل