fbpx
Shadow Shadow

کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

11:16 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى بڵاوکردووە، بۆ ئەمڕۆ لە پارێزگاکانى هەولێر و کەرکوک بەرزترین پلەى گەرما لەسەروى 40 پلە دەبێت، لە پارێزگاى سلێمانی و دهۆکیش بەرزترین پلەى گەرما 39 پلە دەبێت، سبەى شەممە پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى بومەلەرزەزانى و کەشناسى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینى کردووە، بەرزترین پلەى گەرما لە پارێزگاى کەرکوک تۆمار بکرێت کە 43 پلە دەبێت، لە هەولێریش بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینى کراو 41 پلە دەبێت و لە پارێزگاى سلێمانى و دهۆکیش 39 پلە دەبێت.

.

بۆ سبەى شەممە، پلەکانى گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەجۆرێک، سەرجەم پارێزگاکانى هەرێم بەرزترین پلەکانى گەرمایان لەسەروى 40 پلەوە دەبێت و بەرزترین پلەش لە پارێزگاى کەرکوک تۆمار دەکرێت کە 45 پلە دەبێت.

.

پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم:

کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل