Shadow Shadow

کەشناسى هەرێم: لەشارەکانى هەرێم پلەى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە

19:05 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پێشبینی دەكرێت لە 24 كاتژمێری داهاتوودا پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان چەند پلەیەك بەرز ببێتەوە، بەرزترین پلەش لە شاری خانەقین، دەبێت.
.

بەگوێرەى پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی  كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووه، لە ئەمڕۆوە (شەممە، 20ی تەموزى 2019) پلەی گەرمای شارەكان بەرز دەبێتەوە، بەجۆرێك پلەی گەرما لە شاری هەولێر، 42 پلە دەبێت لە سلێمانی 41 پلە و لە دهۆك 41 پلە و لە كەركوكیش، 42 پلە تۆمار دەكرێت.

.

هاوكات بۆ ڕۆژی (یەكشەممە،21ی تەموزى 2019)، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێم  ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكات و لە شاری هەولێر، پلەی گەرما دەگاتە 44 پلە و لە سلێمانی 43 پلە و لە دهۆك 43 و لە كەركوكیش 45 پلە دەبێت.

.

بەگوێرەى ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی  هەرێم، پێشبینی دەكرێت لە شاری خانەقین، بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بكرێت كە لە نێوان 48 بۆ 50 پلە دەبێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل