fbpx
Shadow Shadow

کەشناسى هەرێم: سبەی یەكەم رۆژی وەرزی پایزە لە نیوەگۆی باكوری زەوی

21:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-
کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، سبەی یەكەم رۆژی وەرزی پایزە لە نیوەگۆی باكوری زەوی، جیاواز لەو ڕایەى کە دوو ڕۆژ پێش ئێستایان کرد بە یەکەم ڕۆژى پایز لە کوردستان.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردووەتەوە: “سبەى دووشەممە 23/9/2019 كاتژمێر 12:50ى دوا نیوەڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان، ماوەی شەو و رۆژ لە نیوەگۆی باكوری زەوی بەتەواوی یەكسان دەبێت بۆ 12 كاتژمێر ڕۆژ و 12 كاتژمێریش شەو، بەمەش لە ڕوی فەلەكییەوە 23ى ئەیلول دەبێتە یەكەم رۆژ و دەستپێكی وەرزی پایز لە نیوەگۆی باكوری زەوی كە بە هاوسەنگ بوونی پاییزی ناسراوە”.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “بە پێچەوانەوە، دەبێتە یەكەم رۆژی وەرزی بەهار لە نیوەگۆی باشوری زەوی، كە بە هاوسەنگبوونی بەهارەیی ناسراوە و تیایدا خۆر ڕێك لە ڕۆژهەڵات هەڵدێت و لە ڕۆژئاوا ئاوا دەبێت”.

,
لەبارەى دروستبوونى ئەو جیاوازییەوە کەشناسى هەرێم دەڵێت: “هۆكاری ئەو جیاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بە 23.4392811°پلە بەرامبەر بە خولگەكەی بە دەوری خۆردا، بۆیە تیشكی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەكات لەنێوان هەردوو خولگەى قڕژاڵ لەنیوەگۆی باكور و گیسك لە نیوەگۆی باشوردا، بەمەش گۆڕانكاری رێكوپێكی دووبارەبوەوە لە ئاست و ڕێژە و ماوەی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەسەر زەوی ڕودەدات، وە هەر ئەمەشە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گۆڕانكاری بەرچا و لە پلەكانی گەرما لەسەر ڕوی هەسارەكەماندا”.
,

لەبارەى فێنکبوونى کەشوهەوا و گۆڕینى وەرز، ئەوەش ڕونکراوەتەوە، لەو ڕۆژەدا ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 149598023 كیلۆمەتر كە بە نێوەندی دووری دەناسرێت و بەردەوامیش لە خۆر نزیكتر دەكەوێتەوە، بۆیە لە یەكشەممە 22/12/2019 كە بە ڕۆژی هەڵگەڕانەوەی زستانە دەناسرێت، لە نیوەگۆی باكوری زەوی ئەوكاتە هەسارەكەمان دەگاتە نزیكترین خاڵ لە خۆر کە ماوەی نێوانمان 147 ملیۆن و 95 هەزار كیلۆمەترە، كەچی لە هەمان ڕۆژدا هەڵگەڕانەوەی هاوینەیە بۆ نیوەگۆی باشوری زەوی.

,

لەنێو کورددا ناسراوە، کە ڕۆژى 21/9ى هەموو ساڵێک یەکەم ڕۆژى پایزە و خەڵکێکى زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەو ڕۆژە دەکات، بەڵام ئەم ڕاگەیەندراوەى کەشناسى هەرێم ڕەتى کردەوە ئەو ڕۆژە پایز بوبێت و سبەى بە یەکەم ڕۆژى پایز ناساند.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل