ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند “ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن”.
.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ (سێشەممە، 23ی تەموزى 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 25 بۆ 44 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک”.
.
روونیشکراوەتەوە، بۆ سبەی (چوارشەممە 24ی تەموزى 2019)، پلەکانى گەرما پلەیەک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ، هاوکات خێرایی با لە هەموو پارێزگاکان، لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە چرکەیەکدا.
.