Shadow Shadow

کەشناسى عێراق وادەى کۆتایهاتنى ئەو شەپۆلە گەرمایەى ئاشکرا کرد کە ڕوى لە ناوچەکە کردووە

21:23 دوو شه‌ممه‌ 12 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

 

کەشناسی عێراق وادەى کۆتایهاتنى ئەو شەپۆلە گەرمایەى ئاشکرا کرد کە ڕوى لە ناوچەکە کردووە و ئاشکراى کرد “لەچەند شارێکی عێراق پلەی گەرما دەگاتە 50 و لەچەند شارێکی دیکەش باران دەبارێت”.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە 10ی ئابی 2019) دەزگای کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ پلەی گەرمای چەند رۆژی داهاتوى شارەکانى عێراق، بڵاوکردەوە.

.

دەزگای کەشناسی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات “ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕوی لەناوچەکە کردوە لەرۆژانی جەژنەوە سەرجەم شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە ناوی شەپۆلی گەرمای وەرزی هیندییە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت”.

.

بەگوێرەى کەشناسی عێراق، لە سبەینێ سێشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و هەروەها ئەو شەپۆلە بایەی لەگەڵ شەپۆلە گەرماکەدایە بە ڕێژەی جیاجیا بەردەوام دەبێت.

.

کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە “لەڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 43 – 47 دەبێت و هەروەها لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق لەنێوان 47 – 50 دەبێت”.

.

جەختیشدەکاتەوە “سبەینێ (سێشەممە، 13ی ئابی 2019) لەشارەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەور دەبێت و هەروەها لە چەند ناوچەیەکی هەولێر و دهۆک و رۆژئاوای موسڵ لە چەند کاتێکی جیاوازدا باران بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت و بەڵام باران بارینەکە زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل