Shadow Shadow

پێشتر یۆنان رەتی کردەوە ڕێگە بدات کەشتییەکە لە کەناراوەکانی بوەستێت

کەشتییە نەوتییەکەی ئێران ئاڕاستەی بەرەو تورکیا گۆڕیوە

10:33 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

ناس کورد

كه‌شتى گرێس 1 ئێران کە ئێستا ناوەکەی بۆ ئەدریان دەریا گۆڕیوە ئاڕاسته‌كه‌ى گۆڕى و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وت.

.

ئاژانسى ئەسۆ شه‌یتدپرێس بڵاویكرده‌وه‌، كه‌شتى ئادریان دەریای  ئێرانى ئاڕاستەی بەرەو بەندەری مێرسینی تورکیا گۆڕیوە، بەڵام دیار نیە تورکیا ڕێگە دەدات کەشتییەکە لەو بەندەرەدا بگیرسێتەوە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕەتیانکردەوە، هەر جۆرە هاوکارییەک پێشکەش بە کەشتییەکە بکات.

.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بە تووندی سزای ئەو کۆمپانیایانەی بواری کەشتیوانی دەدات ئەگەر هاوکاری کەشتییەکەی ئێران بکەن.

.

له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕە‌شه‌كانى ئه‌مریكادا‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیرانیش ڕایانگه‌یاند، گه‌ر بێتو ئه‌مریكا هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له‌دژى كه‌شتیه‌كه‌یان بكات ئه‌وا ئاكامى باشى لێناكه‌وێته‌وه‌.

.

ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌به‌لتاریقه‌وه‌ كه‌شتى نه‌وتهه‌ڵگرى گرێس 1ى ئێرانى ئازاد كرا و ده‌ستبه‌جێش له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵى ئه‌مریكاوه‌ بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رگراتنه‌وه‌ى ده‌ركرا به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌به‌لتاریق بڕیاره‌كه‌یان جێ به‌جێ نه‌كرد.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل