fbpx
Shadow Shadow

کەشتییە بەریتانییەکە بەندەر عەباسی جێهێشت

09:45 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرەی بەریتانیا کە لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەردا گیرابوو، دەستى بە جوڵەکردن کردووە.

.

بەپێی کەناڵى سکای نیوز، کەشتی نەوت هەڵگری “ستینا ئیمپێرۆ”ی بەریتانیا کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستیبەردا گیرابوو، کەوتووەتە جوڵە و بەندەری عەباسی بەجێهێشتووە.

.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندبوو، لێکۆڵینەوە یاساییەکان لەگەڵ کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی بەریتانیا کۆتایی هاتووە و پێدەچێت بەمنزیکانە ئازاد بکرێت.

.

سوپاى پاسدارانى ئێران لە 19ى تەمموزى ڕابردوودا دەستیبەسەر کەشتییەکەدا گرت، دواى دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنى  کەشتییەکى ئێرانى لە دورگەى جەبەل تارق لەلایەن بەریتانیاوە کە لە ئابى ڕابردوودا ئازادکرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل