Shadow Shadow

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران لە ئاوەکانی جەبەل تاڕق دەستیبەسەردا گیرا

18:39 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران، لە ئاوەکانی جەبەل تاڕق لەلایەن هێزە دەریاییەکانی بەڕیتانیاوە دەستی بەسەردا گیرا.

.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، هێزە دەریاییەکانی بەڕیتانیا بە گومانی ئەوەی کەشتییە ئێرانییەکە نەوت بەرەو سوریا دەبات، کە ئەوەش دژی سزاکانی سەر ئێرانە، دەستیان بەسەردا گرتووە و ڕایانگرتووە.

.

هەر لەدوای ڕووداوەکە، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، باڵیۆزی بەڕیتانیایان لە ئێران بانگێشتکردووە و پێیانڕاگەیاندووە، کە ڕاگرتنی کەشتییە نەوتییەکەیان نا یاساییە و پێویستە ئازادی بکەن.

.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2011ەوە ئەوروپا سزای بەسەر سوریادا سەپاندووە و هەروەها لە ساڵی ڕابردووشەوە لە دوای کشانەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێران، ئەمریکا چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و بەگوێرەى سزاکان نابێت نەوت هەناردەى سوریا بکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل