Shadow Shadow

کەشتییەکی بەڕیتانی لە کەنداو هۆشداریدا لە نزیکبوونەوەی کەشتییەکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی

16:04 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی، کەشتییەکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی لە کەشتیی دنکانی بەڕیتانی نزیکبووەتەوە، کە لەڕێگادا بووە بەرەو ئاوەکانی کەنداو.

.

ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی ڕایگەیاندووە، لە ڕێگادا بۆ ئاوەکانی کەنداو، کەشتییەکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی لە کەشتیی دنکانی بەڕیتانی نزیکبووەتەوە، بەڵام هێزە دەریاییە سعودیەکان کەشتییە ئێرانییەکەیان ئاشکراکردووە.

.

ئەو ڕۆژنامە بەڕیتانیە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییە ئێرانییەکە بەشێوەیەک بۆمبڕێژکراوە، دەیتوانی کەشتییەکەی بەڕیتانیا بەتەواوی لەناوبەرێت.

.

هەروەها سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە میرۆری ڕاگەیاندووە، چەکدارە حوسییەکانی یەمەن چوار میل لەو جێگەیەوە دوورن کە کەشتییە ئێرانییەکەی تێدا دەرکەوتووە.

.

هاوکات سایمۆن وارینگتۆن، ئەفسەری پێشووی هێزی دەریایی بەڕیتانیا هۆشداری داوە لە مەترسییەکانی حوسییەکانی یەمەن و ڕایگەیاندووە: “مەترسی حوسییەکان زۆر جددیە”.

.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دوو هەفتەیە کەشتییەکی نەوتی ئێرانی لەلایەن هێزە دەریاییەکانی بەڕێتانیاوە دەستی بەسەردا گیراوە، ئەوەش پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی ئاڵۆزتر کردووە و هێزەکانیان لە ئاوەکانی کەنداودا دژی یەکتر زیادکردووە، خامنەئیش ڕایگەیاندووە، ئەو کارەى بەڕیتانیا بێ وەڵام نابێت.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل