Shadow Shadow

کەسێک ئاوی تەواوی ناحییەکی پشدەری گرتووەتەوە.. “چووەتە شاخ و داوای دامەزراندن دەکات”

17:51 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – سابیر عەبدوڵا

لە ناحیەی ئیسێوەی سەر بە قەزای پشدەر، ھاوڵاتییەک ئاوی ناحیەکەى وشک کردووە و بۆری کانی پڕۆژەکەشی بردووە، ئاوەکە لە گوندی ئەشکەنەوە سەرچاوەى گرتووە.

ئەو هاوڵاتییەی ئاوی ناحیەکەی گرتووەتەوە ناوی حاجی حەسەنە و تەمەنی 35 ساڵە و بەھۆی کارەکەیەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام تائێستا خۆی نەداوە بەدەستەوە و ڕووی لە شاخ کردووە.

لەبارەى کارەکەیەوە، حاجی حەسەن بە ناس کوردی وت، سەرچاوی ئاوی ناحیەی ئیسێوە لە گوندی ئەشکەنەوە کە گوندەکەی ئەوانە سەرچاوەی گرتووە و لەناو موڵکی ئەواندایە.

کەسێک ئاوی تەواوی ناحییەکی پشدەری گرتووەتەوە.. "چووەتە شاخ و داوای دامەزراندن دەکات"

وتیشی، “ساڵی 2016 داوامان لە ئیدارەی ناحیەکە کردووە بەهۆی ئەوەى ئاوەکە لە زەویەکەی ئێمەوە سەرچاوەی گرتووە ئەگەر دامەزراندن کرایەوە کەسێکمان دابمەزرێنن، ئەوانیش وتیان بەسەرچاو، بەڵام مانگێک لەمەوبەر بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەکە کەسێکی خزمی خۆی لە دەرەوەی ناحیەکەوە دامەزراندووە.”

دەشڵێت، “ڕەوا نییە ئاوەکە لە زەویەکەی ئێمەوە سەرچاوەی گرتووە و داومانە بە ھەموو ناحیەکە بەڵام کەسێکی تر لە دەرەوەی ناحیەکەوە بھێنن و لەسەر میلاکی ناحیەکە دابمەزڕێت، لە کاتێکدا خێزاندارم و خاوەنی پێنج مناڵم و ھیچ ئیش و کارێکم نییە، بۆیە خۆم تەسلیمی پۆلیس ناکەم  و وازیش لەو بابەتە ناھێنم تا ئەوەی یان قەرەبوو بکرێمەوە یان دابمەزرێم .”

ناس کورد زانیویەتی ئەو ھاوڵاتییەی لەسەر میلاکی ناحیەی ئیسێوەی سەر بەقەزای پشدەر دامەزراوە بەشێوەی گرێبەستە و خراوەتە شوێنی کارمەندێکی پێشوتری ئەو فەرمانگەیە کە گیانی لەدەست داوە و ئەو ھاوڵاتییە لە ناوچەی مەرگەی سەر بە ناحیەی بنگردەوە ھێندراوە و لەسەر میلاکی ناحیەکە دانراوە خزمایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەکە ھەیە.

کەسێک ئاوی تەواوی ناحییەکی پشدەری گرتووەتەوە.. "چووەتە شاخ و داوای دامەزراندن دەکات"

ناس کورد پەیوەندی بە ئەبوبەکر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی ئیسێوەی سەر بە قەزای پشدەرەوە کرد و وتی، “لە ڕۆژی 28ی تەموزەوە ئاگادارکراین بە بڕینی ئاوی ناحیەکەمان لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە و ئێمەش بە نوسراو پۆلیسی ناحیەکەمان ڕاسپاردووە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو هاوڵاتییە دەرچووە، بە گوێرەی ماددەی 447 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسە دەرچووە.”

وتیشی، داواکردنی دامەزراندن مافێکی ڕەوای ھەموو کەسێکە و ڕێکاری ئیداری خۆی ھەیە و ڕێگە بەھیچ کەسێک نادەن بەرژەوەندی گشتی تێک بدات و لە ئێستادا ئاوەکە کراوەتەوە.”

.کەسێک ئاوی تەواوی ناحییەکی پشدەری گرتووەتەوە.. "چووەتە شاخ و داوای دامەزراندن دەکات"

سەبارەت بە دامەزراندنی ئەو ھاوڵاتییە لەسەرمیلاکی ناحیەکە، ئەبوبەکر ئەحمەد وتی، “بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین بە نوسراوێک بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی ناحیەکەمانی سەرپشک کردووە کێ دادەنێت لە شوێنی ئەو کارمەندەی گیانی لەدەست داوە و باشتر وابوو خەڵکی سنورەکە لێی سود مەند بوونایە.”

ناحیەی ئیسێوە لە ڕوی ئیدارییەوە سەر بە قەزای پشدەرە و دەکەوێتە بەشی باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری قەڵادزێوە و نزیکەی 60 خێزان لەو ناحیەیەدا دەژین  و کاری سەرەکییان کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە.

کەسێک ئاوی تەواوی ناحییەکی پشدەری گرتووەتەوە.. "چووەتە شاخ و داوای دامەزراندن دەکات"

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل