fbpx
Shadow Shadow

بکوژانی تاریقی بەقاڵ بە لەسێدارەدان سزا دران

11:14 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

مەولود مەحمود، خاڵی تاریقی بەقاڵ لە بەردەم دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ هەر سێ بکوژەکەى تاریق دەرکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی ئەیلولی 2019، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژانی تاریقی بەقاڵ لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو دوای ئەوەى بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی دانیشتنەکەى لە ڕۆژی سێشەممە، 27ى ئابى 2019 دواخرا.

.

لە ڕونکردنەوەیەکی دادگای سلێمانیدا هاتووە، “لە دادگایکردنەکەدا کە هەرسێ تاوانباری دۆسیەکە ئامادەبوون، لەبەربوونی بەڵگەی تەواو و شاهید و دانپێدانانی تۆمەتباران، دادگا بڕیاریدا بە لەسێدارەدانی هەرسێ تاوانبار بەپێی ماددەی (406) بڕگەی (1/ح) لە یاسای سزادانی عێراقی.”
دەشڵێت، “دادگا بڕیاریدا بەقەرەبووکردنەوەی داواکاری مافی کەسی تاوانلێکراو بە بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی.”

.

لەدوای دانیشتنەکە، خاڵی تاریقی بەقاڵ ڕایگەیاند، “سەرەتا تاوانبارەکان بە سزای زیندانی هەتاهەتایی سزادراون بەڵام دواتر گۆڕاوە بۆ سزای لەسێدارەدان.”

.

زیاتر بخوێنەوە.. زانیاری نوێ لەبارەى باندە تاوانکارییەکەى سلێمانی، دادگاییکردنیان بە ئاشکرا بەڕێوەدەچێت

زیاتر بخوێنەوە.. بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ و مەریوان دارا بە 43 هەزار واژۆوە دەچنە پەرلەمان

.

تاریقى بەقاڵ گەنجێکى سەروو 30 ساڵ بوو، لە 18ى کانونی یەکەمى 2018 لەناو شارى سلێمانى ڕفێنرا و پاش چوار مانگ ئاسایشى سلێمانى تەرمەکەیان دۆزییەوە و چەند کەسێکیان بە تۆمەتى کوشتن و ڕفاندنى دەستگیرکرد.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل