fbpx
Shadow Shadow

"ترسمان هەیە بکوژەکان ڕەوانەى دەرەوە بکرێن"

کەسوکارى مەلا هۆشیار بەڵێنەکانى مەسعود بارزانى و نێچیرڤان ئاشکرادەکەن “گومانمان هەیە”

11:10 شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

برایەکى مه‌لا هۆشیار ئەو مامۆستا ئاینییەى سێ ساڵ پێش ئێستا له‌ هه‌ولێر تیرۆر کرا ڕایگەیاند، هەریەکە لە مسعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى 10 جار بەڵێنیانداوە سزاى لەسێدارەدانى بکوژانى براکەى واژۆ بکەن، بەڵام بەڵێنەکەیان نەبردووەتە سەر، بۆیە گومانیان بۆ دروستبووە لەو بارەیەوە.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 23ى نۆڤمبه‌رى 2019، لە سێیەم ساڵیادى تیرۆرکردنى مامۆستا هۆشیاردا، ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانى ئاینى و چالاكانى مه‌ده‌نیى له‌شارى هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌.

.

دیار گۆران براى مه‌لا هۆشیار لە وتەیەکدا ڕایگەیاند “سزاى له‌سێداره‌دان بۆ دوو بكوژى مه‌لا هۆشیار ده‌رچووه‌ و دادگاى ته‌میزیش سزاكه‌ى په‌سه‌ند كردووه‌ و ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم كراوه‌ بۆ واژۆکردنى به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و سزایه‌ واژۆ نه‌كراوه‌”.

.

ئاماژه‌ى بەوەشکرد، 10 جار به‌ڵینى واژۆكردنى ئه‌و سزایه‌یان له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پێشووى هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێمه‌وه‌ پێدراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵێنه‌كانیان جێبەجێنه‌كردووه‌.

.

دیار گۆران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و سزایه‌ گومانی ئه‌وه‌ی له‌لا دروستكردوون “ده‌ستێكى گەورە له‌پشتى ڕوداوه‌كه‌وه‌ بێت، ترسى ئەوەمان هەیە بکوژەکان بنێردرێنە دەرەوە و تەواوى ژیانیان بۆ دابینبکرێت”.

.

د. هۆشیار ئیسماعیل، مامۆستا و وتاربێژ، شەوی 22 ى تشرینی دووەمی ساڵی  2016 لە بەردەم ماڵەكەی خۆی لە هەولێر تیرۆركرا و دواتر دوو كەس بەتۆمەتی تیرۆركردنی دەستگیركران و دادگاى بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ دەرکردوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل