Shadow Shadow

لەبارەى کەوتنەخوارەوەى لە شوقەکانى پاک ستى

کەسوکارى مامۆستا ئەمریکییەکە گومانیان لە لێکۆڵینەوەکانى پۆلیسى سلێمانى هەیە

09:19 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

خێزانى ئەو مامۆستا ئەمریکییەى لە شوقەکانى “پاک ستى” شارى سلێمانى کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا، گومانیان لە لێکۆڵینەوەکانى پۆلیسى سلێمانى هەیە.

.

ڕۆژى شەممە 8ی حوزەیرانى 2019، پیتەر جەى تەمەن 35 ساڵ کە مامۆستاى بەشى زمانى زانکۆى ئەمریکى بوو لە سلێمانى، لە نهۆمى حەوتەمى شوقەکانى پاک ستى لەشارى سلێمانى کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا.

.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لەبارەى هۆکارى گیانلەدەستدانى ئەو مامۆستا ئەمریکییە ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، ئەو مامۆستایە لەڕێگەى سۆندەیەکى پلاستیکییەوە لە شوقەى دراوسێکەیانەوە لەنهۆمى شەشەمى باڵەخانەکەوە، هەوڵیداوە بچێت بۆ شوقەکەى خۆى، بەڵام کەوتووەتە خوارەوە و گیانى لەدەستداوە، ئەوەش لەکاتێکدابووە کەس لە شوقەى دراوسێکەیان نەبووە لەو کاتەدا.

.

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى پێشتر ئەوەى بۆ ناس کورد وت: “پەڕاوى لێکۆڵینەوەمان بۆ دۆسییەى ئەو مامۆستایە کردووەتەوە، تائێستاش بنکەى پۆلیسى سەرچنار و بەڵگەى تاوان بەشوێن هۆکارى کەوتنە خوارەوەى ئەو مامۆستایە دەگەڕێن، تائێستاش بۆمان ڕونەبووەتەوە هۆکارى ئەو کارەى مامۆستا ئەمریکییەکە چى بووە”.

.

جەیمس جەى، براى مامۆستا ئەمریکییەکە، لە لێدوانێکى بۆ کەناڵى ئین بى سى نیوزى ئەمریکا، ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، تائێستا بەشوێن هۆکارى مردنى براکەیانەوەن، ئەگونجێت سیناریۆیەکى خراپ بۆ مردنەکەى هەڵبەسترابێت، دەڵێت: “نازانین بۆ ئەو کارەى کردووە، چونکە پیتەر کەسێکى زۆر بە ئاگابووە”.

.

ئەو برایەى مامۆستا ئەمریکییەکە ئەوەش ئاشکرادەکات، پیتەر ئامادەکارى گەڕانەوەى دەکرد بۆ دواى کۆتایى هاتنى وانەکانى لە زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى، دواى وتنەوەى وانەى ئینگلیزى لە قوتابخانە تایبەتییەکانى سلێمانى، دەڵێت: “پلانى هەبوو لەگەڵ خێزانەکەى لەتۆکۆماى واشنتۆن بژى، ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیدابووین، زۆر حەزى لەگەڕانەوەبوو بۆ ئەمریکا”.

.

براى مامۆستا ئەمریکییەکە، جەخت لەسەر بەهێزى کەسایەتى براکەى دەکاتەوە و دەڵێت: “چاوەڕوانى زانیارى بەرپرسانى ئەمریکاین لەعێراق، هیواخوازین وەڵامى خێزانەکەمان بدەنەوە لەبارەى ئەو ڕووداوەى بەسەر براکەماندا هاتووە”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل