Shadow Shadow

کەرکوک؛ ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە پێکەوە هاوسەری ژنەکەیان کوشتبوو

10:14 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکرد کە بە هاوکاری یەکتر هاوسەری ژنەکەیان کوشتبوو.

.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکووک ڕایگەیاند :”دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ئافرەتە و لەگەڵ کەسێکی دیکە هاوسەرەکەی  کوشتووە”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ژنەکە ناوی (م. أ.ع) هاوکاری تۆمەتبارەکەی دیکەی کردووە بە ناوی (ع.أ.ر) لە کوشتنی هاوسەرەکەیدا و هەردووکیان دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

.

ڕاگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، تاوانبارەکان دانیان بەوەدا ناوە بەهۆی کێشەی خێزانی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتەکە پیاوەکەیان کوشتووە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل