Shadow Shadow

"دانانى پارێزگارى نوێى کەرکوک بە بێ رێککەوتنى سێ پێکهاتە سەرەکییەکە ناچێتە سەر"

پێکهاتەى عەرەب و تورکمان دیاریکردنى تەیب جەبار بە پارێزگارى کەرکوک رەتدەکەنەوە

17:16 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەرەى تورکمانى و پێکهاتەى عەرەبى شارى کەرکوک، دیاریکردنى ئەندازیار تەیب جەبار لەلایەن پارتى و یەکێتییەوە بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک، رەتدەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن ” ئەو پۆستە تەنها پشکى کورد نییە”.

.

لەو بارەیەوە بەرەى تورکمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و  لەبەشێکى راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پۆستى پارێزگارى کەرکوک لەسەر کورد تاپۆ نەکراوە و لە ئێستادا چەند رێککەوتنێکى ژێر بە ژێر لە ئارادایە بۆ دروستکردنى قەیرانى نوێى سیاسى و ئەمنى لە شارەکە.

.

عەلى مەهدى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە پێکهاتەى تورکمان، روونیکردەوە، بەگوێرەى دەستور و یاساى عێراقى ئەو پۆستە تەنها ماف و پشکى کورد نییە.

.

روونیشیکردەوە، رێککەوتنى ژێر بەژێر لەنێوان هەندێک لایەنى حکومیى و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەئارادایە بۆ نانەوەى قەیرانى بەڕێوەبردن و سیاسى و ئەمنى لە شارەکە کە تورکمان و عەرەب باجەکەى بدەن.

.

عەلى مەهدى بەرپرسیارێتى دروستبوونى هەر کێشەیەکى ئیدارى و سەرپێچى ئەمنى شارەکە بەهۆى ئەو رێکەوتنە نهێنییانەى کە ئامانج لێى گەڕانەوەى کەرکوکە بۆ چوارگۆشەى یەکەم، خستە ئەستۆى حکومەتى عێراق و پەرلەمانى عێراق.

.

هەر لەو بارەیەوە پێکهاتەى عەرەبى شارەکە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا بڕیارى دیاریکردنى پارێزگارى کەرکوک لەلایەن پارتى و یەکێتییەوە رەتدەکاتەوە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى پێکهاتەى عەرەبى کەرکوک، ئەو بڕیارە لەلایەن دوو حزبەوە دراوە کە بەدرێژایى 16 ساڵى رابردوو دەستیان بەسەر کەرکوکدا گرتبوو و هۆکارى پەراوێزخستنى پێکهاتەکانى ترى ئەم شارە بوون و بوونە هۆى داڕوخانى 135 گوند و ناحیەى پێکهاتەکان لەم شارەدا.

.

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، دانانى پارێزگارى نوێى کەرکوک بە بێ رێککەوتنى سێ پێکهاتە سەرەکییەکە ناچێتە سەر.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل