fbpx
Shadow Shadow

"دواتر فیشەکێکی بەسەری خۆیەوە ناوە و خۆشی بریندارە"

کەرکوک؛ هاوڵاتییەک چوار فیشەکی بە خەزورییەوە ناو بە سەختی برینداری کرد

11:48 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بەیانی ئەمڕۆ لە شارى کەرکوک بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان هاووڵاتییەک و خەزوریدا، زاواکە چوار فیشەکی بە خەزورییەوە ناوە و بە سەختی برینداری کردووە، دواتریش فیشەکێکی بە سەری خۆیەوە ناوە و لەئێستادا هەردووکیان لە نەخۆشخانەن و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

.

ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 3ى ئەیلوولى 2019) لە گەڕەکی (ئازادی) شاری کەرکوکـ شەڕ لەنێوان زاوا و خەزورێکدا ڕوویدا و لەئەنجامدا زاواکە چوار فیشەکی بە خەزورییەوە ناوە و بە سەختی برینداری کردووە، بەڵام تائێستا نازانین هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە چی بووە”.

.

وتیشی، پاش بریندارکردنی خەزوری، هاووڵاتییەکە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی فیشەکێکی ناوە بە سەری خۆیەوە، بەڵام گیانی لەدەستنەداوە و ئەویش بریندارە.

.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشكرد، زاواکە پیشەی پێشمەرگەیە و خەزوری پیشەی پۆلیسە، لەئێستادا هەردووکیان لەنەخۆشخانەی ئازادین لە کەرکوکـ و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل