fbpx
Shadow Shadow

کورژاو و ڕفێندراو هەیە

کەرکوک؛ داعش هێرشیکردە سەر سوپای عێراق

10:02 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق لە کەرکوک و لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای عێراقیان کوشت و سەربازێکیشیان ڕفاند.

.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز، شەوی ڕابردوو، کۆمەڵێک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشەکەدا سێ سەربازی سوپای عێراق کوژراون و سەربازێکیش ڕفێندراوە.

.

هێرشەکەی داعش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردووش ژمارەیەک هاوەن ئاڕاستەی سه‌ربازگه‌ی کەی وەن کرا و کارمەندێکی ئەمریکی کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

.

لەدوای ئەوەش ئەمریکا هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی لەڕێگەی بۆردومانی فڕۆکەوە لە بەغدای پایتەختی عێراق کوشت و ئەوەش دۆخی ئەمنی عێراقی شڵەژاندووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل