fbpx
Shadow Shadow

کەربەلا شەوێکی خوێناوی بەڕێکرد.. 18 خۆپیشاندەر کوژران [ڤیدیۆ]

08:38 سێ شه‌ممه‌ 29 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو شارى کەربەلا شەوێکی خوێناوی بەڕێکرد و بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تەندروستی شارەکە، لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوودا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات لە بەغداش قەدەغەی هاتووچۆ شکێندرا.

.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی شاری کەربەلا بە کەناڵی عەرەبییەی ڕاگەیاندووە، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی شارەکە گەیشتە 18 کەس، کە بە فیشەکى هێزە ئەمنییەکان کوژراوون.

.

خۆپیشاندەرانی کەربەلا هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی خۆپیشاندەران و ئاماژە بەوە دەکەن، لە کاتژمێر یەکی شەوی ڕابردوودا، کوشارگەیان لە شارەکەدا دروستکردووە.

.

گرتە ڤیدیۆییەکانی شەوی ڕابردوو دەریدەخەن، هێزە ئەمنییەکان تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.

.

هاوکات لە شاری بەغداش، دوای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتژمێر 12ی شەوەوە ڕاگەیەندرا، بەڵام خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و بە گۆرانی وتن و سەماکردنەوە، قەدەغەی هاتووچۆیان لە شارەکە شکاند.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل