Shadow Shadow

کەجەکە: دیار غەریب و دوو هاوڕێى گەریلاى لە قەندیل شەهید بوون

14:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

کۆنسەى سەرۆکایەتى کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، هەواڵى شەهیدبوونى دیار غەریب و دوو هاوڕێى گەریلاى لە قەندیل، پشتڕاست کردەوە.

.

کەجەکە، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “دیارغەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و دوو گەریلای لە قەندیل، شەهید بوون”.

.

راگەیەندراوەکەى کۆنسەى سەرۆکایەتى کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، دواى ئەوە هات کە ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکیا بڵاوى کردەوە“له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و سوپای توركیادا، دیار غەریب، ئه‌ندامی کۆنسەى به‌ڕێوه‌به‌ری و سه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه‌” گیانی لەدەستداوە.

.

دیار غه‌ریب محه‌مه‌د، ناسراو بە هه‌ڵمه‌ت دیار

– ساڵی 1973 لەناوچەی قەرەداخ لەدایکبووە

– کۆلێجی زانست بەشی فیزیای تەواوکردووە

– ساڵی 1992 په‌یوه‌ندی به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌)وه‌ كردووه‌ ‌

– لە ساڵی 2008 بۆتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە)

– ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بوو

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل