fbpx
Shadow Shadow

 کەجەکە: تورکیا کوشتنی سولەیمانی بەهەل دەزانێت بۆ چڕکردنەوەی دەستدرێژییەکانی

17:05 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کەجەکە ڕایگەیاند، دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی دۆخی ناوچەکە زیاتر  ئاڵۆزتر  و ئەستەمتر دەبێت، تورکیا ئەو ڕووداوە بەهەل دەزانێت بۆ چڕکردنەوەی دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ناوچەکە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی کانوونی دووەمی 2020، کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، دەوڵەتانی ناوچەکە و هێزە نێودەوڵەتییەکان نەیانتوانیوە چارەسەر قەیرانەکانی ناوچەکە بکەن وهیچ پلانێکیشان بۆ ئەو پرسە نییە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “دوای کۆتاییهاتنی شەڕی داعش لە ناوچەکە، ئەو هێزانەی بەدوای سەروەریەوەن دەستیان بە شەڕکردن کردووە لەگەڵ یەکدی، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی شەڕی سێیەمی جیهانی بەرفراوانتر کردووە”.

.

لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسةوة، کەجەکە باسى لەوەکردووە “کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، ئەوە پیشان دەدات لە داهاتوودا بارودۆخەکە بۆ خەڵک ئەستەم دەبێت و شەڕ و هێرشی نێوان هێزە نێودەوڵەتییەکان و هێزەکانی ناوچەکە لە دژی یەک، زیاتر لە دژی خەڵکی ناوچەکە دەبێت”.

.

کەجەکە لەڕاگەیاندراوەکەدا هەموو دەستوەردانێکی  دەرەکی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت “بەبێ ئیرادەی خەڵک هیچ کێشەیەک چارەسەرنابێت و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا بەدینایەت”.

.

کەجەکە لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هۆشداری دەدات قۆستنەوەى ئەو ڕووداوە لەلایەن تورکیاوە بۆ چڕکردنەوەى هێرشەکانى “وەک چۆن تاوەکو ئێستا دەوڵەتی تورکیا سوودی لە شەڕ بینیوە، هەوڵدەدات سوود لەو شەڕەش وەربگرێت و لە بارودۆخێکی وەهادا هێرش بکاتە سەر گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل