fbpx
Shadow Shadow

"بنکە ئاسمانییەکانی خاپور دەکرێن"

کەتائیبی حزبوڵا پلانەکەى ئاشکرا کرد لە ئەگەری سەپاندنی سزای ئەمریکا بەسەر عێراق

18:03 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کەتائیبی حزبوڵای عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات لە ئەگەری سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر عێراقدا.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2020، ئەبوعەلی عەسکەری، سەرکردە لە کەتائیبی حزبوڵا لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، “ئەگەر ترەمپ سزا ئابورییەکانی بخاتەسەر عێراق، ئەوە لەگەڵ هاوڕێکانماندا کار دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە چوونی نەوتی کەنداو بۆ ئەمریکا.”

.

دەشڵێت، “ئەگەر ئەمریکا سور بێت لەسەر مانەوەى لە عێراق، ئەوە بنکە ئاسمانییەکانی خاپور دەکرێن و ئامادەین هاوکاری حکومەتی عێراقی بکەن بۆ پاراستنی کارکردنی کۆمپانیا چینییەکان.”

کەتائیبی حزبوڵا پلانەکەى ئاشکرا کرد لە ئەگەری سەپاندنی سزای ئەمریکا بەسەر عێراق

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ترەمپ هەڕەشەی کرد بە سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا ئەگەر هاتوو پەرلەمانی عێراق حکومەت پابەند بکات بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان و جەختیکردەوە کە “ئەگەر هێزە ئەمریکییەکان عێراق بەجێبهێڵن ئەوە پێویستە بەغدا پارەى تێچووی بنکە ئاسمانییەکەى بدات لەوێ”.

.

ترەمپ بە ڕۆژنامەنوسانی وت کە “بنکەیەکی ئاسمانیمان لەوێ هەیە کە تێچوویەکی زۆری هەیە، ملیارات دۆلار لە دروستکردنیدا خەرجکراوە، بەجێی ناهێڵین تاوەکو بەغدا پارەکەى نەدات.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل