fbpx
Shadow Shadow

کەتائیبی حزبوڵا هەڕەشەی “دەرکردنی بەرهەم ساڵح لە بەغدا” دەکات

22:05 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کەتائیبی حزبوڵای عێراقی هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق دەکات بە “دەرکردن لە بەغدا” ئەگەر لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆسدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکادا کۆببێتەوە.

.

ئەبوعەلی عەسکەری، سەرکردەى دیاری کەتائیبی حزبولای عێراقی لە تویتەر دەڵێت، “جەخت لە پێویستی پابەندبوونی بەرهەم ساڵح دەکەینەوە لەوەى کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپی گەمژە و بکوژەکانی هاوڕێی نەکات، بە پێچەوانەوە عێراقییەکان هەڵوێستیان دەبێت لەدژی بەهۆی ئەوەى دژی ئیرادەى گەل وەستاوە.”

.

دەشڵێت، “ئەو کاتە بەخێرهاتنی لێ ناکەین و ڕۆڵە ئازادیخوازەکانمان کاردەکەن بۆ دەرکردنی لە بەغدای بەڕێز و شکۆدار.”

کەتائیبی حزبوڵا هەڕەشەی "دەرکردنی بەرهەم ساڵح لە بەغدا" دەکات

.

زیاتر بخوێنەوە: ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت: بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح کراوە

..

هاوکات بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنیش بۆ ناس کورد، ئەوە سێیەم جارە کەتائیبی حزبوڵا هەڕەشە لە سەرۆکایەتى کۆمار بکات.

..

هەڕەشەی یەکەم ناوەڕاستی مانگی ئابی ڕابردوو ڕوویدا کاتێک هێزێکی تایبەتى کەتائیبی حزبوڵا هەڵیان کوتایە سەر کۆشکی کۆماری و ویستیان دەست بەسەر یەکێک لە کۆشکەکاندا بگرن بە بیانوی ئەوەى موڵکی ئەوانە.

.

پێشتر چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوەکرد کە دوو ڕۆژی پێش سەری ساڵ و لەکاتی ڕەتکردنەوەى ئەسعەد عیدانی، بەربژێری هاوپەیمانی فەتح بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، فڕۆکەى بێفرۆکەوانی حزبوڵا بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتیدا سوڕاونەتەوە و هەڕەشەیان کردووە.

.

زیاتر بخوێنەوە: ئایا “نەخێرە توندەکەى”ی بەرهەم ساڵح بەڕووی ئێراندا دەبێتەهۆی لەسەرکارلابردنی؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل