Shadow Shadow

ئامارى ڕوبەڕوبوونەوەکانى جەزائیر و سەنیگال

کێ چانسی زیاترە ببێتە پاڵەوانی 2019ی جامى نەتەوەکانى ئەفریقا؟

13:47 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

کاتژمێر 10:00ی سبەی شەو بە کۆتا یاری لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و جەزائیر، پەردە لەسەر یارییەکانی 32یەمین پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دادەرێتەوە.

.

هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و سەنیگال لە قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە کۆمەڵەی سێیەمدا بوون، ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە و جەزائیر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

.

بەپێی هەندێک ئامار و هۆکار هەلی سەرکەوتنی جەزائیر و بوون بە پاڵەوان، زیاترە لە سەنیگال.

.

تائێستاش لە پاڵەوانێتییەکەدا لە شەش یاریدا جەزائیر 12 گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی لێ تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا لەو شەش یارییەدا سەنیگال هەشت گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها یەک گۆڵی لێ کراوە، واتە لە ڕووی هێرشبەرییەوە جەزائیر لە سەنیگال باشتربوون.

.

هەروەها هەرچەندە هەڵبژاردەی سەنیگال بەرگرییەکی پۆڵاینیان هەیە و تەنها یەک گۆڵیان لێ کراوە، بەڵام یارینەکردنی کۆڵیبالی بەرگریکاری هەڵبژاردەکە بەهۆی ڕاگرتنەوە، دەبێتە کێشەیەکی گەورە ئەو هەڵبژاردەیە، بەوپێیەی بەرگریکارە زەبەلاحە سەنیگالییەکەی یانەی ناپۆلی بڕبڕەی پشتی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەکەیەتی.

.

هاوکات لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا تائێستا ئەو دوو هەڵبژاردەیە چوار جار ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، لە سێ یاریدا جەزائیر سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە یارییەکیشدا یەکسان بوون، واتە سەنیگال دەیەوێت ئەو گرێ دەرونییە بکاتەوە و یەکەم سەرکەوتن بەسەر جەزائیردا بەدەستبهێنێت.

.

هەروەها ئەمە بۆ هەشتەمین جارە کە دوو هەڵبژاردەی یەک کۆمەڵە لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بگەنە یاری کۆتایی و لە کۆتا دوو ساڵیشدا کە ئەوە ڕوویداوە، هەر هەڵبژاردەیەک لە یاری کۆمەڵەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت، لە یاری کۆتاییشدا بردوویەتییەوە و نازناوەکەی بەدەستهێناوە.

.

ساڵی 2006 هەڵبژاردەی میسڕ لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی کۆتدیڤواری بردەوە، دواتریش لە یاری کۆتاییدا دووبارە میسڕ سەرکەوتنی بەدەستهێنا بە لێدانی یەکلاکەرەوە.

.

هەروەها ساڵی 2008یش بەهەمانشێوە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا غانا بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە کامیرۆنی بردەوە، دواتریش لە یاری کۆتاییدا بەیەک گەیشتنەوە و دووبارە غانا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.

.

جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2019 یارییەکانی لە وڵاتی میسڕ بەڕێوەدەچێت، 32یەمین پاڵەوانێتییە لە مێژوودا و هەموو دوو ساڵ جارێکیش بەڕێوەدەچێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل