fbpx
Shadow Shadow

سێ سیناریۆ دەخرێنەڕوو

کێ شوێنى عەبدولمەهدى دەگرێتەوە، شیعەکان بەنیازى چین؟

21:53 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

هێشتا لایەنە شیعییەکان لەسەر جێگرەوەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕێکنەکەوتوون، بەڵام باس لە چەند ناوێک دەکرێت بۆ جێگرتنەوەى کە شیعەکان گفتوگۆى لەبارەوە بکەن.

.

لەدواى وتارەکەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق، لەبارەى ئامادەیی عادل عەبدولمەهدى بۆ دەستلەکارکێشانەوە، دواى دروستبوونى لێکتێگەیشتن بۆ جێگرتنەوەى، پرسی دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى نوێ هاتووەتە بەرباس، بەڵام هێشتا هیچ لایەنێکى شیعى بەفەرمى باسى لەهیچ ناوێک نەکردووە.

.

کێشەى ناوخۆیی شیعەکان

کێ شوێنى عەبدولمەهدى دەگرێتەوە، شیعەکان بەنیازى چین؟

هەردوو هاوپەیمانى سائیرونى موقتەدا سەدر و فەتحى هادى عامرى کە بەپێی ڕێککەوتنى ئەوان عەبدولمەهدى بووە سەرۆک وەزیران، هێشتا ڕێکنەکەوتوون لەسەر دیاریکردنى جێگرەوە بۆ عەبدولمەهدى و ناکۆکییان هەیە لەو بارەیەوە.

.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند “دیاریکردنی کەسێکی دیکە بۆ جێگەی عادل عەبدولمەهدی، تەنها لە دەستی لایەنە شیعییەکاندایە و پێویستە ئەوان کەسێک دیاری بکەن، بەڵام ئەوانیش کێشەی ناوخۆیان هەیە و لەسەر کەسێک ڕێکناکەون”.

.

لاى خۆیەوە، بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ناس کورد ئەوەی ئاشکراکرد “باس لە هەندێک ناو دەکرێت بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی، لەوانە محەمەد شیاع سودانی و عەدنان زڕفی و عەلی شوکری”.

.

لەبارەی ئەو ناوانەی باس دەکرێن، سەرچاوە ئاگادارەکەی بەغدا جەختیلەوەکردەوە، تائێستا شیعەکان لەسەر هیچ ناوێک ڕێککنەوکەتوون و ئەو ناوانەش تەنها باس کراون و هیچیان فەرمی نین.

.

لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکان، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان ئەمڕۆ پشتگیریی مەرجەعییەتی بۆ خۆپیشاندەران ڕاگەیاند و جەختیشیکردەوە، پێویستە بەزووترین کات دەستبکرێت بە چاکسازی و چیتر خوێنی هاوڵاتیان نەڕژێت.

.

سیستانی ئاماژەی بەوەشکردووە،  دەبێ ڕاپرسی لەسەر هەموارکردنەوەی دەستور بکرێت و مافی هیچ کەس و لایەن و وڵاتێکی هەرێمیش نیە ببێتە جێگرەوەی ئیرادەی گەلی عێراق بۆ هەر گۆڕانکارییەک کە داوای دەکەن.

.

سێ سیناریۆ

کێ شوێنى عەبدولمەهدى دەگرێتەوە، شیعەکان بەنیازى چین؟

شارەزایەکى عێراقى پێشبینى سێ سیناریۆ دەکات، بۆ داهاتووى خۆپیشاندانەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکە، کە بەوتەى ئەو نزیکترینیان لەکارخستنى کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى و ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە بە چاودێرى نێودەوڵەتى.

.

هیشام هاشمى شارەزاى ئەمنى عێراقى پێیوایە، سیناریۆى یەکەم بریتیە لە، فراوانبوونى پشتیوانى چین و توێژەکان لە خۆپیشاندان و مانگرتنە کراوەکان، ئەوەش فراوانبوونى تەقینەوەى جەماوەرى لێدەکەوێتەوە.

.

باسى لەوەشکردووە، سیناریۆى دووەم تەوافوقى نێوان موقتەدا سەدر و هادى عامرییە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرەکان و پێدانى مۆڵەتى 90 ڕۆژ بۆ حکومەتى نوێی عادل عەبدولمەهدى تا ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە بکات، بە یاسا و کۆمسیۆنێکى نوێ کە ئەندامەکانى لە کەسانى پسپۆڕ و سەربەخۆ پێکهاتبن، بە چاودێرى نێودەوڵەتى، ئەو سیناریۆیەش کاتێک دێتە ئاراوە کە هەوڵەکانى ئێستا سەربگرن بۆ کۆتایی هێنان بە دابەشبوونى شیعەکان.

.

بەوتەى هاشمى، سیناریۆى سێیەم ڕاگەیاندنى بارى نائاساییە، ئەوەش لەلاى سەدر و حەیدەر عەبادى و مەرجەعیەت قبوڵکراو نییە، بەڵام بەهۆى هەندێ ئاماژەوە ئەگەر هەیە جێبەجێبکرێت، بەتایبەتى لێدوانەکەى سەدر بۆ ئەگەرى ئەوەى دۆخى عێراق وەک سوریا و یەمەنى لێبێت.

.

باسى لەوەشکردووە، سیناریۆى دووەم و وەڵامدانەوەى خێرا و ڕاستەوخۆى داواکارییەکان و جێبەجێکردنیان، بەپێی ئاماژەکان نزیکترینە کە ڕووبدات.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل