fbpx
Shadow Shadow

کێ دەبێت بە سەرۆکى “هاوپەیمانى کوردستانى” بۆ هەڵبژاردنى پارێزگاکان؟

22:17 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پاش ئەوەی نۆ لایەنی سیاسی کورد، لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاریاندا، کە بە لیستی “هاوپەیمانی کوردستانی” بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە بکەن، ناس کوردیش زانیارى لەبارەى سەرۆکى لیستەکە دەخاتەڕو.

,

ئەمڕۆ یەک شەممە، 29ى ئەیلولى 2019، لایەنە کوردییەکان بۆ جارى دووەم کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەش بۆ دیاریکردنى سەرۆکى هاوپەیمانێتییە کوردییەکە بو، بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، لەئێستادا بەشێکی زۆرى لایەنەکان لەسەر دیاریکردنى عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشوتری کەرکوک کۆکن.

,

لەوبارەیەوە، عەبدولڕەحمان مستەفا تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “بەڵێ قسەیەکى لەو شێوە کراوە بۆ دیاریکردنى من بۆ سەرۆکى لیستەکە”.

,

سەبارەت بەوەى ناوبراو ئامادەیە ببێت بە سەرۆکى لیست کوردییەکە، یان نا؟، پارێزگارى پێشوترى کەرکوک وتى: “من تا ئێستا بڕیارم لەوباریەوە نەداوە، لە یەک دوو ڕۆژی داهاتودا هەمو شتێک ڕوندەبێتەوە”.

,

بڕیارە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، جگە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، لە نیسانى ساڵى داهاتودا بەڕێوە بچێت.

,

لەلایەکى دیکەوە پاش چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانى کوردستانى، هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك، پێكهێنانی گەورەترین لیستیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ڕاگەیاند، كە 14 پارتی سیاسی لەخۆ دەگرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل