fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

کێ دەبێتە هاوسەرۆکی یەکێتی و کەی هەڵدەبژێردرێن؟

22:25 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

دوای ئەوەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بڕیاریدا حزبەکە بەشێوەی هاوسەرۆک بەڕێوەببریت، ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی ئەو حزبە ناوی سێ کەس ئاشکرادەکات کە ئەگەری زۆرە بکرێنە هاوسەرۆکی یەکێتی کە هەریەک لە بەرهەم ساڵح، باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگین.

،

دەربارەی سیستمی هاوسەرۆکایەتی ئەندامێکی پێشووی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بەگوێرەی یاسای حزبەکان لە عێراق، هەموو حزبێک دەبێت بەرپرسێکی یەکەمی هەبێت و فەرید ئەسەسەردیش دەڵێت، ئەو کێشەیان چارەسەر کردووە و لەڕووی یاساییەوە کەسێک دادەنێن بۆ کەسی یەکەم، دەشڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە ئەندامان دەتوانن خۆیان بپاڵێون بۆ هاوسەرۆک.

،

کێ دەبێتە هاوسەرۆکی یەکێتی؟

،

ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دەکرێت لە دوو کەسەوە بۆ زیاتر بکرێنە هاوسەرۆکی یەکێتی و هیچ ژمارەیەکمان دیارینەکردووە بۆ ئەوەی دەستکراوەبین لە دانانی کەسەکاندا”.

،

وتیشی: “ئەو کەسانەی ئەگەری بەهێزن بۆ ئەو پۆستە هەریەک لە باڤڵ تاڵەبانی، بەرهەم ساڵح و لاهور شێخ جەنگین”.

،

کەی هاسەرۆکەکان هەڵدەبژێردرێن؟

 

،

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کۆتایی دێت، کە 40 خاڵیان پەسەندکراوە و نزیکەی 30 خاڵی ماوە”.

،

وتیشی، لەدوای ئەوە هەرکەسێک لە 124 کەسەکەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی ئەگەر مەرجەکانیان تێدابێت، دەتوانن خۆیان کاندید بکەن بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی، واتە لە هەفتەی داهاتووەوە دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە، کە یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە دەبێت دەبێت تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت.

،

ئەسەسەر ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر هەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات و دەزگاکانی یەکێتی و هاوسەرۆکانی یەکێتی لە ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن، بەڵام ئەوەش لە یەک ڕۆژدا ناکرێت و چەند ڕۆژێکی پێدەچێت.

،

“بەگوێرەی یاسای حزبەکان لە عێراق دەبێت هەموو حزبێک کەسی یەکەمی هەبێت”

یەکێتی چۆن خۆی لەو کێشەیە ڕزگار دەکات؟

 

،

سەعید کاکەیی، ئەندامێکی پێشووی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەگوێرەی یاسایی حزبەکان لە ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق، دەبێت هەموو حزبێک سکرتێر یاخود سەرۆک یاخود ئەمینداری گشتیی هەبێت، نەوەک هاوسەرۆک بێت”.

،

لەوبارەیەوە فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەکرد: “ئێمە پێشتر بەدواداچوونمان بۆ ئەوەکردووە و یاساکەشمان بینیوە و لیژنەیەکی یاساییمان ئەوەی چارەسەرکردووە، یاساکە دەڵێت، لەڕووی یاساییەوە دەبێت ناوی کەسێک هەبێت کە کەسی یەکەمی حزبەکە بێت بۆ کێشە یاساییەکان، بەڵام حزبەکە ئازادە چۆن بەڕێوەببرێت و چ میکانیزمێکی هەبێت.

،

ئەسەسەرد ڕوونیکردەوە، ئەوان لەڕووی یاساییەوە ناوی کەسێک دیاریدەکەن بۆ کەسی یەکەمی حزبەکە، بەڵام بە هاوسەرۆک حزبەکە بەڕێوەدەچێت و ئەو کەسی یەکەمە، تەنها وەک ڕەمزێکە لە ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەوەس بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشە یاساییە.

،

لە ڕۆژی شەممە 21ی کانونی یەکەمی 2020،، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیپێکرد و تیایدا، ئەنجومەنێکی 124 کەسی بەناوی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردرا و هەروەها ئەنجومەنێکی دیکە بەناوی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی دیاریکرا و  تیایدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سەرۆكی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل