Shadow Shadow

"گرژییەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هۆکارى داخستنى ڕێگای نێوان نەینەوا-هەولێرن"

کێ خۆپیشاندانەکانی نەینەوای دژی سوپای عێراق ڕێکخستووە؟

22:06 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى پارێزگاى نەینەوا گرژى کەوتە نێوان حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە موسڵ، ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایەش کە شایەتحاڵی ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ئەو ناوچەیەیە، وردەکارییەکانی ئەو ڕوداوانە ئاشکرادەکات.

.

ئەمڕۆ دووشەممە سێ لیوای سوپای عێراق بەرەو پارێزگای نەینەوا بەڕێکران، بەمەبەستی ناچارکردنی لیوای 30ی حەشدی شەعبی بە پاشەکشەکردن لەو پارێزگایە، بەڵام لیواکانی سوپای عێراق ڕوبەڕوی خۆپیشاندان بوونەوە و بەهۆیەوە تائێستا ڕێگای نەینەوا-هەولێر داخراوە.

.

لەوبارەیەوە داود جوندیانی، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “ئەو لیوایەی ڕەوانەکراوە نزیکەی نۆ فەوج دەبن و هێزێکی زۆرن، بۆ ئەوە هاتوونەتە ناوچەکە تا پاشەکشە بەو لیوایەی حەشدی شەعبی بکەن، کە پابەندی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق نەبوون، بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون و بەوهۆیەوە لەناوچەکە گرژی دروست بووە”.

.

سەبارەت بە خۆپیشاندان لە دژی سوپای عێراق و بەردبارانکردنیان، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەکرد: “ئەو خۆپیشاندانە حەشدی شەعبی خۆی دروستی کردووە و کۆمەڵێک هاوڵاتی شیعەی ناوچەکەن کە شەبەکن و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو هێزەدایە، بۆ ئەوەی وای  نیشان بدەن کە خەڵکی موسڵ لەگەڵ مانەوەی حەشدی شەعبیدایە”.

.

جوندیانی ڕوونیشیکردەوە، هەرچەندە حەشدی شەعبیش لە ناوچەکە قوربانیان داوە، بەڵام بەگشتی زۆرینەی هاوڵاتیانی نەینەوا لەگەڵ ئەوەدان، ئەگەر بشمێننەوە، بەڵام بچنە دەرەوەی شارەکە و جێگایەکیان بۆ دابین بکرێت، نەوەک لەناو شارەکاندا هاتوچۆ بکەن.

.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا  باسی لەوەشکرد، ئەوان لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسادان و پێویستە هەموو هێزە چەکدارەکانی عێراق لەژێر فەرمانی سەرۆکوەزیراندا بن و لێی لانەدەن، بەپێچەوانەوە دەبێتەهۆی نانەوەی پشێوی و ئاژاوە لەنێوان هێزە جیاوازەکاندا.

.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانیکرد بە پاشەکشەکردنى لیواى 30ى حەشدی شەعبی لە هەندێک ناوچەى شارى موسڵ، بەڵام لیواکەی حەشد پابەندی بڕیارەکەی عەبدولمەهدی نین.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل