Shadow Shadow

کێ جامى پاڵەوانێتى تێنسى ئەمریکا دەباتەوە بۆ ماڵەوە؟

17:21 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە یارى کۆتایی خولى تێنسى ئەمریکاى کراوەدا، ڕافایل نادالى ئیسپانى و دەنیێڵ مێدڤیدیڤ ڕوبەڕوى یەک دەبنەوە و یەکێک لەو یاریزانانە نازناوە لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە بۆ ماڵەوە.

,

نادالى تەمەن 33 ساڵ تا ئێستا سێ نازناوى تێنسى ئەمریکاى کراوە (یو ئێس ئۆپن)ى بردووەتەوە و چاوى لەوەیە ئەمە بکات بە چوارەمین نازناوى خۆى.

,

یاریزانە ڕوسییەکەش کە تەمەنى 23 ساڵە یەکجار نازناوى تێنسى ئەمریکاى بردووە و دەیەوێت لە یارییەکەى ئەمشەودا، لەیاریزانە خاوەن ئەزمونە ئیسپانییەکە بباتەوە.

,

دەنیێڵ مێدڤیدیڤ بە میدیاکانى ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ چاوى بە بیانکا ئاندرێسکو یاریزانى کەنەدى کەوتوە، کە شەوى ڕابردوو توانى لە سیرینیا ویڵیامز بباتەوە و ببێت بە پاڵەوانى ئەمریکاى کراوە بۆ تێنسی ژنان، مەبەستى چاوپێکەوتنەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە هاوکارى بکات لەوەى بتوانێت لە نادال بباتەوە.

,

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 11 بەکاتى هەرێمى کوردستان، نادال و دەنیێڵ ڕوبەڕوى یەک ببنەوە، یاریەکە لە گۆڕەپانى تێنسى ئاشى ستادیۆم لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت.

کێ جامى پاڵەوانێتى تێنسى ئەمریکا دەباتەوە بۆ ماڵەوە؟

,

,

,,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل