fbpx
Shadow Shadow

زیدان هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

کێشەی گەورە لەنێوان پێرێز و زیدان دروستبووە

14:44 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

خراپی ئاستی ڕیاڵ مەدرید لە یارییە خۆئامادەکارییەکانی وەرزی نوێدا، دۆخی یانەکەی تێکداوە و کێشەی گەورە لەنێوان زیدان و  پێرێز دروستبوو، تا ئەو ڕادەیەی باس لە دەستلەکارکێشانەوەی زیدان دەکرێت.

,

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا، سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید زۆر نیگه‌رانه‌ لە هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی زیدانی ڕاهێنەر و پێیوایه‌ ئەو پارە زۆرەی لە مێرکاتۆدا خەرجی کردووە، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی زیدانه‌وه‌ خه‌ریكه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌چن.

,

پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، کە پێنج یاریزانی بەبڕی 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ زیدان کڕیوە، بەوە ناسراوە کاتێک یاریزانێک بۆ یانەکەی دەکڕێت، دەیەوێت پشتی پێببەسترێت و ببێتە ئەستێرەیەکی یانەکە، بەڵام زیدان له‌ ماوه‌ی ئاماده‌كاریی یانه‌كه‌یدا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ته‌نیا پشتی به‌ ئیدین هازاردی به‌لجیكی به‌ستووه‌، وەک ئەوەی لوكا یۆڤیچ و میلیتا و كۆبۆ هیچ سوودێكیان نییه‌.

,

هاوکات ئاستی خراپی ڕیاڵ مەدرید لە یارییە دۆستانەکاندا و جیاوازی خواستەکانی زیدان و پێرێز لە کڕینی یاریزاندا، بەتایبەت کە پێرێز ئارەزووی گواستنەوەی نێیمار دەکات و زیدانیش پێداگری دەکات لە ویستنی پۆڵ پۆگبادا، ئەمانە کێشەی گەورەیان لە نێوان پێرێز زیداندا دروستکردووە، کە وەرزی ڕابردوو، بە ناچاری و بە مەرجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکەی گەڕاندەوە یانەکە.

,

هەر لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی ئیندیپیندینت ئاماژەی بەوەکردووە، کێشەکانی زیدان و پێرێز گەیشتووەتە ئاستێک کە زیدان هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل