fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کێشەیەکى “لەناکاو” روبەڕووى کارەباى هەرێم بووەوە..ئەگەرى کوژانەوەى گشتى هەیە

11:20 شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، گرفتێکى تەکنیکى “لەناكاو” بەرهەمهێنانى بڕى 500 مێگاوات کارەباى کەمکردووەتەوە و لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنى.

.

وەزارەتى کارەبا ئەمرۆ لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند “كاتژمێر 7:54 دەقیقەی ئەم بەیانییە رێكەوتی 23ی تشرینی دووەم بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەبۆری غازی كۆرمۆر؛ ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگە غازییەكانی هەولێر و سلێمانی و بازیان راوەستا”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “ئەو کێشەیە بەرهەمهێنانی بڕی 500 مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوەو كاریگەریی توندی كردووەتە سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی”.

.

وەزارەتى کارەبا باسى لەوەشکردووە، لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن تاوەكو كوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت.

.

جەختیشیکردووەتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەن بۆ ئەوەی كارەبا بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوام بێت، چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 6 كاتژمێری داهاتوودا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل