fbpx
Shadow Shadow

“کێشەى بیرگەى هەیە”.. ڕۆژنامەیەک: وەزیری بەرگریی عێراق سویدییە و تۆمەتبارە بە فێڵ و تاوان

13:58 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی سویدی ئاشکرایکرد، وەزیری بەرگریی عێراق خاوەنی ڕەگەزنامەی سویدیە و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین فێڵ بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەکە.

.

لە سەرەتای تەموزی ئەمساڵدا و دوای زیاتر لە ساڵێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان، دواجار نەجاح شەمەری پۆستی وەزیری بەرگریی عێراقی وەرگرت.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2019، ڕۆژنامەی نیهیتەری ئداگی سویدی ژمارەیەک بەڵگەنامەی لەسەر نەجاح شەمەری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “شەمەری خاوەنی ڕەگەزنامەی سویدیە و پێشتر وەک پەنابەری سیاسی هاتووەتە سوید و لە ناوچەی ستۆکهۆڵمی پایتەخت ژیاوە”.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە: “شەمەری تەمەنی 52 ساڵ لە 2009دا چووەتە سوید و لە ساڵی 2015شدا ڕەگەزنامەی سویدی وەرگرتووە و چەندین جار بە چەند ناوێکی جیاواز خۆی ناساندوە”.

.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە: “شەمەری ئەو کاتەی لە سوید بووە خۆی بە نەخۆش لەقەڵەمداوە و بیمەی نەخۆشی وەرگرتوە بە بیانوی بوونی کێشەی دەرونی و کیشەی بیرگە، دوای ئەوەش حکومەت بیمەی تەندروستی و ماددی پێشکەشکردووە و مۆڵەتی نەچوونە سەر کاری بە موچەوە پێداوە”.

.

ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە “داواکاری مافی پەنابەری شەمەری لە ساڵی 2013دا ڕەتکراوەتەوە چونکە دووان لە منداڵەکانی لەو ساڵەدا دووجار سەردانی عێراقیان کردووە، ئەو پێشتر بە هۆکاری هەڕەشەى ئەمنی لەسەر گەڕاونەوەیان بۆ عێراق داواکاری پێشکەشکردبوو.”

.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت: “شەمەری لە چاوپێکەوتنی پەنابەرییەکەیدا وتویەتی “مێشکم تەواو نییە و نەخۆشی دەرونیم هەیە”، بەڵام ئەوەش سودی نەبوو، دواتر شەمەری بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە کێشەی دەرونی هەیە بەڕۆژدا زوو چووەتەدەرەوە و شەو زۆر درەنگ گەڕاوەتەوە ماڵەوە، ئەویش بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە پێویستە مۆڵەتی تەندروستی نەخۆشی و ڕەگەزنامەی پێبدریت”.

.

هەر بە وتەى ڕۆژنامەکە: “شەمەری هەرچەندە ماوەی چەند ساڵێک لە سوید ژیاوە بەڵام فێری زمانی سویدیش نەبووە و لە ساڵی 2015دا گومانی ئەوەی لێکراوە کە کاری ساختەرکاری کردبێت بۆ وەرگرتنی بیمەى تەندروستی بەڵام لەدوای لێکۆڵینەوەی یەکەم کەیسەکەی داخراوە”.

.

نەجاح شەمەری لە ساڵی 1967 لە ناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی سەربازی و ماستەریشی لە پلاندانانی سەربازیدا هەیە، پێشتریش ئەفسەر بووە لە سەردەمی ڕژیمی بەعسدا و لە ساڵی 2003ەشەوە چەندین پلە و پۆستی سەربازی جیاوازی وەرگرتەوە لەوانە جێگری سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر و چەندین پۆستی تر و دواین پۆستیشی کە ئێستایە کە وەزیری بەرگریی عێراقە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل