Shadow Shadow

کێشی جانتای قوتابیانی سەرەتایی دەبێت چەند کیلۆگرام بێت؟

19:16 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی، قورسی کێشی جانتای قوتابیانی سەرەتایی کاریگەری خراپی لەسەر تەندرووستیان دەبێت، بڕبڕەی پشت ئازاردەدات و دەبێتە هۆکاری هەستکردنیان بە ماندووبوونێکی زۆر.

.

ڕۆژنامەی” لۆبوان”ی فەرەنسی، بڵاویکردەوە، شارەزایانی بواری پزیشکی لەتوێژینەوەیەکی زانستیدا جەختیان لەوەکردوەتەوە، دەبێت کێشی ئەو جانتایەی کە قوتابیانی سەرەتایی هەڵیدەگرن لە ٪10ی کێشی  قوتابییەکە تێپەڕ نەکات.

.

بەو پێیەش، ئەگەر منداڵەکە کێشی 25 کیلۆگرام بوو، ئەوا دەبێت کێشی ئەو جانتایەی هەڵیگرتووە لە دوو کیلۆ نیو زیاتر نەبێت.

.

هاوکات لە دوو توێژینەوەی جیاوازدا لە زانکۆی “گەرناتە”ی ئیسپانی و زانکۆی “جۆن مۆریسی” بەریتانی ئاماژە بەوەکراوە، کە دەبێت قوتابیانی سەرەتایی جانتایەکی شایستە لەگەڵ  خۆیان ببن بۆ قوتابخانە نابێت کێشی جانتاکە لە 10%ى کێشیان زیاتر بێت.

.

جگلەوە جەخت لەوە کراوەتەوە، باشترە منداڵەکە لەبری ئەوەی جانتاکەی لەسەر شان و پشتی هەڵبگرێت، ئەو جانتایانە بەکاربهێنێت کە ڕادەکێشرین و تایە لەژێریدایە، دەبێت ئەو جانتایانەش کێشیان لە ٪20  کێشی قوتابیەکە تێپەڕ نەکات.

.

لە توێژیینەوەکاندا باس لەوەکراوە کە جانتاکە تەنها هۆکار نییە بۆ زیان گەیاندن بە تەندروستی قوتابی، بەڵکۆ زۆری کاتەکانی دانیشتن لە پۆلدا  هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئازاردانی بڕبڕەی پشت.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل