fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەناو 11 کاندیدا کەسێک دیارى دەکەن

کێبڕکێی ناوخۆیی دیموکراتەکان بۆ دیاریکردنى ڕكابه‌ری ترەمپ دەستیپێکرد

10:47 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد –

 

کێبڕکێی ناوخۆیی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد، تا کەسێک دیاری بکەن بۆ ڕكابەریکردنى دۆناڵد ترەمپ.

.

بڕیارە لە سێهەمین ڕۆژی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش ڕکابەرییەکی سەخت لەنێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان هەیە .

.

دیموکراتەکان دەیانەوێت پشتی پارتەکەی دۆناڵد ترەمپ بدەن لە زەوی، دۆناڵد ترەمپیش لەکورسی سەرۆکایەتی کۆشکی سپی داگرن و کاندیدێکی خۆیان بگەیەنن بە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە،4ی شوباتی 2020)، دیموکراتەکانی ئەمریکا یەکەمین هەنگاویان لە ویلایەتی ئەیوا لەڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمریکاوە دەستپێکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتەکەیان بۆ ئەوەی کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکلایی بکەنەوە.

.

دەنگدانە ناوخۆییەکەی ویلایەتی ئەیوا لە 1600 شوێن بەڕێوەچو و دەنگدەران دەنگیاندا بۆ ئەوەی کەسێکی شیاو لەنێوان 11 کاندیدی دیموکراتەکان هەڵبژێرن.

.

بەگوێره‌ی ئاماره‌ سەرەتاییەکان، هەریەکە لە جۆ بایدن جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و بێرنی ساندەرز سیناتۆری دیموکراتەکان زۆرترین دەنگیان لەو ویلایەتە بەدەستهێناوە.

.

ماڵپەری (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی باسی لەوە کردووە “دیموکراتەکان لەسەرەتای کەمپینەکانیانەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 800 ملیۆن دۆلاریان بۆ خستنی دۆناڵد ترەمپ خەرجکردووە”، بەڵام (فۆکس نیوز)ی ئەمریکی کە نزیکە لە دۆناڵد ترەمپ باسی لەخەرجکردنی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار کردووە.

.

ویلایەتی ئەیوا زۆرترین ڕێژەی دانیشتوانەکانی سپی پێستەکان و کەمترین ڕێژەی کۆچبەری تێدایە و لە دوو هەڵبژاردنی ڕابردوشدا دیموکراتەکان لەو ویلایەتە دەنگێکی زۆریان بەدەستهێناوە بۆیە دەیانەوێت لەوێوە باشترین کاندیدی خۆیان بەرامبەر ترەمپ دیاری بکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل