Shadow Shadow

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران کوژرا

14:06 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لە سنورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران کۆڵبەریکی کورد کوژرا.

,

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لەسەر سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە ناوچە سنورییەکانی شاری شنۆی سەربە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشیان کردە سەر گروپێک لە کۆڵبەرانى کورد.

,

لە ئەنجامى ئەو هێرشەشدا کوڵبەرێک بەناوی محەمەد خەم زادە کە تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی شاری شنۆیە، بە تەقەى ئەو هێزە کوژرا.

,

هاوکات لە هەفتەی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی ڕەزا ئیبراهیم کە گەنجێکی تەمەن 24ساڵ بووە و خەڵکی گوندی کرکوش بووە لە پارێزگای ورمێ، تەقەی لێ کرا و کوژرا.

,

بەپێی ئامارێکی ماڵپەری کۆڵبەر نیوز، تەنها لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 139 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان کوژراون و برینداربوون، کە 43یان گیانیان لەدەستداوە و 96ى دیکەشیان بریندار بوون، هەروەها 75%ى حاڵەتەکانیش بەتەقەی ڕاستەوخۆی پاسداران کوژراون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل